|
كابینه‌ی شه‌شه‌م‌و باران‌و ڕه‌حمه‌تی خوا
فازڵ قه‌ره‌داغی
سێشه‌ممه-08-ئازار(مانگی 3)-2011-خراوه‌ته سه‌ر پێگه
ئه‌گه‌ر بڵێین جیاوازیی كابینه‌ی شه‌ش له كابینه‌ی پێنج ته‌نها ژماره‌یه‌و باوه‌ڕمان نییه گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری بكات كه‌م كه‌س وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن وا نییه چونكه تازه بێمتمانه‌یی بۆته توخمێكی كه‌سایه‌تیی تاكی كورد‌و پێكهاته‌یه‌كی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری. بێگومان كه‌مێك كه‌س هه‌ن به‌داهاتووی كوردستانی ژێر سایه‌ی كابینه‌ی شه‌ش گه‌شبینن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵیاندا گه‌شبین بین چونكه ته‌نانه‌ت ژماره (شه‌ش)یش هیچ ئاماژه‌یه‌كی گه‌شبینی نابه‌خشێت، هێنده‌ش بزانم لیستی ژماره به‌خته‌وه‌ره‌كان ژماره شه‌شی تێدا نییه، ڕه‌نگه كاكی گه‌شبین بڵێت ئه‌وه نییه پاش زیاتر له یه‌ك مانگ بێ بارانی هه‌ر له ڕۆژی سوێندخواردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه باران باری‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه؟ له‌مه‌شدا ناچارم پشتگیریی كاكی گه‌شبین بكه‌م به‌ڵام به باره‌كه‌ی تردا ئه‌ویش كه دیاره خه‌ریكه ڕه‌حمه‌تی خوا ڕوومان تێبكات چونكه ئه‌مجاره‌یان له یه‌ك كاتدا دوو به‌ڵامان بۆ نانێرێت؛ وشكه ساڵی‌و كابینه‌یه‌ك وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشوو، له‌مه‌شدا كورته چیرۆكێكم هه‌یه هیوادران خه‌نده‌یه‌ك به بێزاران ببه‌خشێت: ده‌گێڕنه‌وه خه‌لیفه‌ی ئومه‌وی هیشام كوڕی عه‌بدولمه‌لیك به خه‌ڵكی شامی وتبوو: ئه‌ی خه‌ڵكینه شوكری خوا بكه‌ن له‌و كاته‌وه‌ی بوومه خه‌لیفه تاعوون بڵاونه‌بۆته‌وه. كابرایه‌كی ئه‌عرابیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: خوا له‌وه به‌خشنده‌تره دوو به‌ڵامان له‌یه‌ك كاتدا بۆ بنێرێت، تۆش‌و تاعوونیش. ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ، ژماره 396، 31/10/2009، ل12.
|