|
كۆبوونه‌وه‌ی چوار حزبی كوردستانی هه‌نگاوێكه بۆ فێركردنی كورد چۆن یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-خراوه‌ته سه‌ر پێگه
فازڵ قه‌ره‌داغی، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر: كۆبوونه‌وه‌ی چوار حزبی كوردستانی هه‌نگاوێكه بۆ فێركردنی كورد چۆن یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن 22/7/2009 گفتوگۆی هێمن سه‌عید قه‌ره‌داغی وه‌كو هه‌ندێ له ڕۆشنبیره‌كانی دی بۆچوونی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 /7ی هه‌رێمی كوردستان، پێی وایه ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین بوونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هێزه‌كانی دی، له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی( كۆمه‌ڵ) فازڵ قه‌ره‌داغی ئاماژه به‌وه ده‌دات خولی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم جودایه له‌وانی ساڵانی رابردوو، چونكه كۆمه‌ڵێك لیستی ركابه‌ر به‌شدارن له پڕۆسه‌كه‌دا، ناوبراو پێی وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم له پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر ده‌گۆڕێت نه‌ك له بادینان، چونكه پارتی ئه‌و سنووره‌ی قۆرخ كردووه، هه‌ر له درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیدا بۆ (كۆمه‌ڵ) فازڵ قه‌ره‌داغی ده‌ڵێ: "ده‌نگ به لستی (59) ده‌ده‌م نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی (كۆمه‌ڵ)م به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م چوار حزبه توانیویانه وێنه‌یه‌كی نوێ له‌م قۆناغه‌دا له نه‌ریتی هاوپه‌یمانی و پێكه‌وه بوون پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ن. + جیاوازی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ خولی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوودا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ ـ جیاوازییه‌كان زۆرن، گه‌وره‌ترینیان ئه‌وه‌یه له ڕابوردوودا دوو حزب خاوه‌نی هه‌موو شتێك بوون و زیاتر ده‌نگی ئه‌وان ده‌بیسترا، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و ره‌نگی دیكه‌ش جگه له زه‌رد‌و سه‌وز ده‌بینین، چوار حزبی كوردستانی لیستێكیان پێكهێناوه كه چوار ئینتمای فیكربن و پێكه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه به هۆی ئامانجی هاوبه‌شه‌وه، له لایه‌كی دیكه لیستی گۆڕان هاتۆته پێشه‌وه كه ئه‌وسا به‌شێك بوو له جه‌سته‌ی یه‌كێك له دوو حزبه‌كه‌ی تر و ئاگای له هه‌موو گه‌مه‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه له رابوردوودا كردوونی و وه‌كو نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی پارتی و یه‌كێتی ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی نه‌یاری سه‌ره‌كیی حزبه كۆنه‌كه‌ی خۆیه‌تی. به‌واتایه‌كی تر گۆڕانكارییه گه‌وره‌و گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه نه‌یاره‌كان ئێستا زۆرتر‌و به‌هێزترن، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتیش سنووری فراوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، ئه‌و سنووره‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌سك ده‌بێته‌وه، چونكه گه‌مه‌كاره به‌هێزه‌كان زۆرتر ده‌بن. جیاوازییه‌كان ته‌نانه‌ت هه‌ندێك موماره‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی گرتۆته‌وه وه‌ك ده‌نگ كڕین كه وه‌كو ڕابردوو نییه. + سه‌باره‌ت به پاره و دارایی و كڕینی ده‌نگ له رابردوودا، له بیرمان نه‌چێت ئێستاش هه‌مان ئیمكانیان له‌به‌رده‌ستدایه؟ ـ ئێستاش هه‌ر خه‌ریكی ده‌نگ كڕینن، له‌جارانیش زیاتر پاره سه‌رف ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌و ده‌نگ كڕینه له‌جاران كه‌متره، ڕه‌نگه زیاتر له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه سه‌ركه‌وتوو بن ، ئه‌ویش كاتێك ئه‌و كه‌سایه‌تییه كڕدراوانه داوا یان فه‌رمان به خه‌ڵكانی خوار خۆیان ده‌ده‌ن ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌وانه‌ی خواره‌وه وه‌كو جاران به‌گوێی گه‌وره پیاوانی خۆیان ده‌كه‌ن؟ خه‌ڵك له جاران وشیارتر بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كه ئێستا پاره وه‌رده‌گرێت هه‌ر خۆی قسه‌یان پێ ده‌ڵێت و ده‌نگیان بۆ نادات. + كه‌واته جه‌ماه‌ر بێزار بوون له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له‌و میكانیزمانه‌دا كه ئه‌وان ده‌یگرنه به‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و هه‌نووكه بێزارترن له جاران؟ ـ به‌ڵێ جه‌ماوه‌ر بێزار بووه له‌وه‌ی كه چه‌ند جاریك به‌ڵێن ده‌درێت و هیچی جێبه‌جێ ناكرێت و جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵاتداو له‌نێوان كه‌سانی حزبی و ناحزبیدا، ته‌نانه‌ت جیاوازی له‌نێوان كه‌سانی ناو یه‌ك حزبیش ده‌كرێت. + پێتوایه جه‌ماوه‌ر گه‌شتبێته ئه‌و ئاسته‌ی له بریتی ئه‌وه‌ی ده‌نگ به ئایدۆلۆژیا‌و حزب بدات ده‌نگ بداته پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی نوێ؟ ـ له هیچ ولاتێكدا ئه‌وه له‌سه‌ددا سه‌د روونادات، ته‌نانه‌ت له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مه‌ریكاشدا ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر ئاستی خێزان ده‌نگ به حزبێكی دیاریكراو بده‌ن، بێگومان كه‌متر وه‌كو لای خۆمان به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ر هه‌یه. به‌شی زۆری خه‌ڵكیش ده‌مێننه‌وه كه ده‌نگ بۆ به‌رنامه بده‌ن به‌تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌وره هه‌روه‌ها‌و پێش ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی خۆیانه‌وه هه‌یه. له كوردستاندا ده‌نگدان بۆ به‌رنامه لاوازه، ئێستاش ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی ناده‌ن ورده‌كارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌و لیسته‌و لیسته‌كانی تر نازانن، ئه‌وان ده‌نگ بۆ ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ده‌ن، ده‌نگ بۆ نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیه ناتوانین بڵێین جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه په‌یوه‌ست بێت به پرۆژه‌وه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ل ڕابوردوو بێگومان باشتر بووه. + زۆرجار ره‌هه‌ندی (مێژوو، شۆڕش، خه‌بات، رابوردوو) ده‌كرێته سومبولی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێتوایه له‌م حاڵه‌تانه‌دا باشتر وابێت قسه له‌سه‌ر پرۆژه‌و ئه‌جێندای ئیستا بكرێت تا ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ی تر؟ ـ هیچ عه‌یب نییه كه‌سێك یان لایه‌نێك باسی رابوردووی خۆی بكات، چونكه ئه‌وه سه‌رمایه‌ی خۆیه‌تی ، نموونه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسام لایه باسی ده‌كه‌م، حزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی چالاكییه‌كی سیاسیی و جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه هه‌رچه‌نده به‌وه ناسرابوو كه وابه‌سته‌ی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بوو، ئه‌و حزبه یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی كاری موقاوه‌مه‌ی چه‌كدارییان له‌دژی ئه‌لمانیای نازی ده‌كرد پاش ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسای داگیر كرد. ئه‌و ڕابوردووه بوو به خاڵێكی به‌هێز بۆ ئه‌و حزبه. كه‌واته ڕابوردووی گه‌ش سه‌رمایه‌یه بۆ حزب، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه رابوردووی ڕه‌شیش هه‌یه كه پارسه‌نگی ڕابوردووی گه‌ش ده‌داته‌وه‌و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێ. ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌میشه باسی ڕابوردووی شاخی خۆی ده‌كات، كه ئه‌مه هه‌قی خۆیه‌تی (هه‌رچه‌نده فه‌شه‌لی زۆری تێدا بووه) به‌ڵام باسی ئه‌زموونی هه‌ژده ساڵی شاری نه‌كردووه كه فه‌شه‌لێكی ته‌واوه‌و له ته‌رازووی ئه‌عمالدا له ڕابوردووه گه‌شه‌كه قورستتره. + بانگه‌شه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردووی لیست و قه‌واره جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوله‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بینیت ؟ ـ گه‌ر باس له دوو حزبه‌كه بكه‌ین ئه‌وان له‌كۆنه‌وه ئه‌خلاقیاتی هه‌ڵبژاردنیان شكاندووه، هه‌ر له ده‌نگ كڕین و ترساندن تاوه‌كو په‌لاماردان و سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان. سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی تریش ئه‌وسا نه‌یاره‌كان به زۆری ئیسلامیی بوون، ئه‌مانیش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئایا ترس بێت یان شه‌رمكردن بێت یان راگرتنی بارودۆخه‌كه بانگه‌شه‌كه‌یان به ته‌شهیر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه نه‌بووه‌و هێمنانه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به‌ڕێكردووه، بگره ئه‌وانیش ببوون به قوربانیی ته‌شهیر‌و هه‌ڕه‌شه. دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه ته‌قدیری هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ن ته‌قدیری ئه‌وه‌یان نه‌كردووه. ئێستاش لیستی گۆڕان كه له جه‌سته‌ی یه‌كێتیی جیابۆته‌وه شێوه‌یه‌كی نوێی موعاره‌زه پیاده ده‌كات كه بۆ دوو حزبه‌كه بریتییه له شكاندنی گه‌مه‌كه، مه‌به‌ستم له‌و گه‌مه‌یه تێیدا ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ دوو حزبه‌كه نه‌بێت، پێویسته خۆی بۆ ناهه‌قیی زۆری ئاماده بكات، به‌ڵام لیستی گۆڕان كه له‌و قوتابخانه‌یه گه‌وره بووه ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی پێ قبووڵ نییه‌و ئێستا خۆی كه‌م تا زۆر ته‌نگی به دوو حزبه‌كه له پارێزگای سلێمانی هه‌ڵچنیوه، ئێستاش دوو حزبه‌كه ئه‌و شێوازه به گێرشێوێنی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ی كه لیستی گۆڕان ده‌ستی پێكرد ته‌عبیره له ناخێكی په‌نگخواردوو، ته‌عبیره له هه‌ستكردن به‌و ناهه‌قییانه‌ی له‌ناو یه‌كێتییدا هه‌بوون، هه‌ستكردنی خه‌ڵكیش به‌و ناهه‌قییانه‌ی به‌رامبه‌ریان وه‌كو هاووڵاتی ده‌كرێن. من ئه‌و شێوازه‌ی هاتوهاوار‌و هۆڕن لێدان و جاده گرتن به شێوازێكی هه‌ڵه‌و دواكه‌وتوو ده‌زانم، هیواداریشم ئه‌مه دوایین هه‌ڵبژاردن بێت ئه‌و شێوازانه‌ی تێدا ببینین. + هه‌نووكه كۆمه‌ڵێك نوخبه‌ی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م هه‌ن له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش لایه‌نگری له ده‌ستكاریكردنی ئالیه‌تی ده‌سه‌ڵات و هێنانه كایه‌ی دۆخێكی نوێ ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش هه‌مان بۆچوون و قسه‌تا هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه؟ ـ ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته. دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه چه‌ند نه‌یارێكی به‌هێزیان بۆ دروست بووه كه هه‌موویان و پێده‌چێت قۆرخكردن و یه‌كجه‌مسه‌ری له كوردستان سنووردار بكرێ و كه‌م بكرێته‌وه، كه‌سیش نییه، جگه له دوو حزبه‌كه‌و سوودمه‌نده‌كان، حه‌ز نه‌كات ئه‌و دوو حزبه نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان هه‌موو شتێك بكـه‌ن و هه‌موو شتێك بڵێن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌بوونی هێزی تر ده‌كرێت. + له میدیاكاندا ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كۆمه‌ڵێك كارتی زیاده‌ی ده‌نگدان بۆ رۆژی 25 /7 له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه چاپكراون، به‌ڕای ئێوه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك نییه بۆ دروست بوونی كاری ساخته له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ ـ من به‌چاوی گومانه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌و ژماره زۆره‌ی كارتی زیاده ، چونكه ئه‌و گریمانانه‌ی كه ئه‌وان دایانناوه بۆ سووتانی كارت و ته‌له‌ف بوون به‌هۆی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ره نییه كه له‌پێناویدا خۆمان تووشی به‌ڵای ته‌زویر بكه‌ین ، هه‌ر زه‌مانه‌تێكیش كۆمسیۆن ده‌یدات بۆ روونه‌دانی كاری ساخته ناتوانین سه‌د له سه‌د بڵێین ته‌واوه، ئه‌وان له‌به‌ر روونه‌دانی زیانێك زیانێكی گه‌وره‌ترمان تووش ده‌كه‌ن، له‌ترسی سه‌ریه‌شه‌یه‌ك په‌تایه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه. + كه‌واته زه‌مانه‌تی روونه‌دانی ساخته‌كاری نییه؟ ـ زه‌مانه‌ت نییه ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌م جاره چاودێری زۆر هه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه به‌ته‌نها به‌سه؟ + دواتر كارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایش و ته‌ندروستكارانی نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌شێوازی جیا و نادیار ده‌ست نیشانكراون، دیسان ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر نییه بۆ ته‌زویركردن؟ ـ به‌شێك له‌وانه‌ی كه بۆ ته‌زویر به‌كار هێنراون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشمه‌رگه و كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوون كه له چه‌ند بنكه‌یه‌ك ده‌نگیان ده‌دا، ده‌توانرێ ئالیه‌تی تر بۆ ڕوونه‌دانی كاری ساخته دابنرێن، ئالیه‌تی باشتر له‌وه‌ی ته‌ندروستكاران و پۆلیس له ڕۆژێكی جیا ده‌نگ بده‌ن. بیانووی ئه‌وان هه‌بوونی خه‌فاره‌ته كه ئه‌مه لاوازترین بیانووه ئه‌گینا چ شتێك ڕێگه له‌وه ده‌گرێت ڕۆژی ده‌نگدان بۆ ئه‌وانیش ڕۆژێكی تایبه‌ت بێت؟ با ئه‌و كه‌سانه هه‌موویان ئه‌و ڕۆژه ده‌وام بكه‌ن، هه‌ر به‌شێكیان به شه‌فتێك و كه شه‌فتی به‌یانی ده‌وامی كرد شه‌فتی دوانیوه‌ڕۆ بچن بۆ ده‌نگدان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. كۆمسیۆن یان ئه‌و شته ساده‌یه نازانێت یان كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی لیستی كوردستانی كه ئه‌و سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ده‌نگدانی جیاوازی پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. + پێتوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت؟ ـ ئه‌گه‌ر باسی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بكه‌ین نه‌خشه‌كه به‌ئه‌كیدی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له پشتی یان له سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی تر ده‌مێنێت، بۆ نموونه له بادیناندا كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قۆرخ كراوه هه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه وه‌كو كه‌ركووك كه هێزی كورده‌كانی ئه‌وێ به‌هۆی هێزی هه‌رێمه‌وه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌هێز بێت كوردی ئه‌وێش به‌هێز ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێكی خراپ له هه‌رێمدا رووبدات ئه‌وانیش تووشی شكست ده‌بن و ئه‌و هێزه‌یان نامێنێت. + باسی كه‌ركووكت كرد، زۆرجار هێزه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆمان بۆ پڕوپاگه‌نده قسه له‌سه‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌كه‌ن. وه‌كو ڕۆشنبیرێك تا چه‌ند ئه‌م بۆچوونه به هاوسه‌نگ ده‌زانیت؟ ـ یه‌كه‌م مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زموونی كوردستان دوو حزبه‌كه‌یه، چونكه ئه‌وان بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌كیی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دوو حزبه‌كه به‌ره‌ی ناوخۆی كوردی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. ئه‌وه ئه‌وانن جه‌ماوه‌ریان تۆراندووه‌و پرسی نه‌ته‌وه‌ییان خستۆته دواوه. ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌نگمان بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌مان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ناشڵێن ئێمه ئه‌م ئه‌زموونه‌مان به‌ره‌و فه‌شه‌ل بردووه‌و كوردمان له كوردایه‌تی ڕه‌شبین كردووه. + فازڵ قه‌ره‌داغی ده‌نگ به چ لیستێكی نێو هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌دات؟ ـ من ده‌نگ به لیستی چوار حزبه كوردستانییه‌كه ده‌ده‌م، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵ ـ م، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو حزبی گه‌وره‌ی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ دوو حزبی تردا پێكه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه له پێناو ئامانجێكی گشتیدا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ پێشكه‌شكردنی مۆدێل و عه‌قڵیه‌تێكی نوێ كه پێشتر ته‌نها وه‌كو فیكره هه‌بووه. كۆبوونه‌وه‌ی چوار حزبی خاوه‌ن فیكری جیاواز، له‌بیریشمان نه‌چێت كه جیاوازیی فیكری له‌نێوان دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌دا هه‌یه، ده‌ڵێم ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێكه بۆ فێركردنی كورد چۆن یه‌كتر قبووڵ بكه‌ن ، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر چۆن له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازییه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی چوار حزبه‌كه‌ش وه‌كو كۆبوونه‌وه پارتی و یه‌كێتی نییه ، چونكه هاوپه‌یمانیی ئه‌و دوو حزبه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه، كه له‌كۆتاییدا یه‌كسان ده‌بێت به هاوپه‌یمانی له دژی كۆمه‌ڵگه. ئه‌وان ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و خوانه به خواستی خۆیان نه‌بوو، ئه‌وان سوێندیان خواردبوو تا سه‌ر شه‌ڕ بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می كلنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن، ئێستاش بیرم ماوه چۆن مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پاش ئه‌وه‌ی به زۆر ئیمزای ئاشتی پێكردن و پاش ئه‌وه‌ی بینی دوو سه‌ركرده‌كه نایانه‌وێت ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن به توند په‌نجه‌ی ڕاوه‌شاند به‌واتای "ده‌ی ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن". به‌ڵێ ئه‌وان مه‌ترسی بوون له‌سه‌ر كوردستان و ئه‌وان بوون ئاڵای شه‌ڕی به‌رده‌وام و سه‌ر تاسه‌ری و قبووڵنه‌كردنی به‌رامبه‌ریان به‌رزكردبووه‌وه، مه‌گه‌ر به یه‌ك مه‌رج ئه‌ویش ئه‌و به‌رامبه‌ره پاشكۆ بێت. ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه‌مان هه‌یه بۆیه هه‌قه دڵمان خۆش بێت به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی لیستی چوار حزبه‌كه‌ی دروست كرد. جارێكی تر ده‌ڵێم هاوپه‌یمانیی كوردستانی هاوپه‌یمانییه‌كه دژی كۆمه‌ڵگه له‌كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی چوار حزبه‌كه هاوپه‌یمانییه‌كه له‌پێناوی كۆمه‌ڵگه، به‌لای كه‌مه‌وه وانه‌یه‌كه بۆ پێكه‌وه ژیان له وڵاتێكدا كه به دوژمن و ناحه‌ز ده‌وره دراوه‌و وه‌زعه‌كه‌ی ناكۆكیی له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت، شه‌ڕ‌و نه‌هێشتنی به‌رامبه‌ر له وڵاتێكدا ده‌وروبه‌ری ناحه‌ز بێت و فه‌رمانڕه‌واكانی نه‌زان بن بڕیاردانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی شه‌ڕكه‌ر ببێته فه‌رمانڕه‌وای كه‌لاوه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ناحه‌زان ئه‌و كه‌لاوه‌یه‌یان بۆ به‌ڕه‌وا زانی كه به‌ڕه‌واشی نازانن. له ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ژماره 383 له 22-7-2009، ل4 بڵاوبۆته‌وه
|