|
مزگه‌وت هاوارت بۆ ده‌كات تۆش هه‌ڵدێیت؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-خراوه‌ته سه‌ر پێگه
لام سه‌یره چۆن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناهه‌قه بۆ ناهه‌قیی خۆی گه‌رموگوڕه‌و ئه‌وه‌ی خۆی به هه‌ڵگری هه‌ق ده‌زانێت بیانوو بۆ سستی‌و گۆشه‌گیری ده‌دۆزێته‌وه، لاشم سه‌یره چۆن ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی ناهه‌قی‌و ناعه‌داله‌تی ده‌بینێت‌و هێشتا ده‌نگی بۆ ده‌دات، به‌ڵكو ته‌زویریشی بۆ ده‌كات‌و چه‌ند جار ده‌نگی بۆ ده‌دات‌و ته‌نانه‌ت مردووه‌كانی گۆڕستانیشی بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه، كه‌چی ئه‌وی تر ڕه‌خنه‌ی بچووك‌و عه‌یبی بچووك ده‌بینێت‌و ده‌یانكاته به‌هانه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ‌و ڕا بێت. ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێك زیاتر مایه‌ی ناڕه‌حه‌تییه هه‌بوونی تۆی خاوه‌ن ئیلتزامی ئاینی كه له‌به‌ر هه‌ندێك شتی بچووك ده‌ڵێیت ناچم‌و ده‌نگ ناده‌م، ده‌شزانی كه نه‌چوونی تۆ واتای پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كه‌ته بۆ لیسته‌كانی تر، خۆ ئه‌گه‌ر پڕیش نه‌كرێته‌وه مانه‌وه‌ی كارته‌كه‌ت به سپێتی واتا كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگێك له‌ملا كه واتای زیادبوونی ده‌نگێك له‌ولای تر ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به هه‌بوونی حزبێكی ئیسلامییه كه پابه‌ندبوونی‌و كاركردنی بۆ ئیسلام له‌سه‌ددا سه‌د بێت ئه‌و كاته ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان بسڕه‌وه كه ڕه‌خنه له هه‌ندێك ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گرن، به‌ڵام ئایا ده‌توانی؟ بێگومان نه‌خێر چونكه دروستكاری مرۆڤه‌كان ده‌یزانی كه ئه‌و مرۆڤانه ناگه‌نه پله‌ی كه‌مال هه‌ر بۆیه له مه‌لائیكه‌ت جیایكردنه‌وه. من بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به گۆشه‌گیری ڕازییه‌و وا ده‌زانێت هه‌ڵوێستێكی به‌هێزی نواندووه ده‌ڵێم: نزیكترین نموونه له خۆت ببینه كه مزگه‌وته. ئه‌وان به گۆشه‌گیریی ناو مزگه‌وتیش ڕازی نین چونكه ناحه‌زن به مزگه‌وت‌و چه‌ندین مه‌رجی قورسیان بۆ داده‌نێن‌و زۆر جار به‌ڕاشكاوی له ڕۆژنامه‌كاندا ڕایده‌گه‌یه‌نن كه سنووریان بۆ دروستكردنی مزگه‌وت داناوه‌و خێرخوازان ملیاره‌ها دیناریان بۆ مزگه‌وت ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی نین ئه‌و پارانه سه‌رف بكرێن‌و بێ هیچ شه‌رمێك ده‌ڵێن بۆ شتی تر سه‌رفی بكه‌ن خێرتره نه‌ك بۆ مزگه‌وت، ئه‌گه‌ر له یه‌كێكیش له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان ده‌ژی ده‌زانی چۆن زه‌وی بۆ هه‌موو شتێك ته‌رخان ده‌كرێت‌و مزگه‌وت مه‌حروومترین شوێنه، ده‌شزانی چۆن پێویستت به‌وه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر بڕۆی بۆ ئه‌وه‌ی نوێژێكی جه‌ماعه‌ت بكه‌ی. ئه‌وان ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ت له‌دوای نوێژ له مزگه‌وت به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و ئاماده‌ن وه‌كو تیرۆریستێك راپێچی زیندانت بكه‌ن. كه‌واته تۆ مافی ته‌نانه‌ت گۆشه‌گیریشت نییه. ئیسلامییه‌كان هیچ نه‌كه‌ن به‌لای كه‌مه‌وه دیفاع له مزگه‌وت ده‌كه‌ن، بیریش بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وقاف‌و شاره‌وانی بكه‌ونه ده‌ستی ئیسلامییه‌كان، كه تۆ ئێستا لێیان به‌بیانووی، چۆن ماڵه‌كانی خودا ده‌حه‌سێنه‌وه. له نووسینی تردا زۆر باسی دوژمنایه‌تیی ئه‌وقافم بۆ مزگه‌وت كردبوو، لێره‌شدا ته‌نها یه‌ك نموونه ده‌ڵێم كه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕووی دا ئه‌ویش به‌خشینی زه‌وییه‌كی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه كه بۆ مزگه‌وت ته‌رخان كرابوو بۆ شوێنێكی تر، بۆچی؟ چونكه هه‌موو شتێك لایان حورمه‌تی هه‌یه مزگه‌وت نه‌بێت. كه‌واته نه‌چوونت بۆ ده‌نگدان به هه‌ڵوێستێكی به‌هێز مه‌زانه، هه‌ڵوێستی به‌هێز ئه‌وه‌یه خاوه‌ن ده‌نگ‌و ڕا بی، مزگه‌وت ده‌مێكه كه‌وتۆته ناو مه‌یدانی جه‌نگ‌و هاوارت بۆ ده‌كات، هه‌ڵهاتنیش له مه‌یدانی جه‌نگ ئازایه‌تی نییه. له ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ژماره 380 له 4/7/2009 لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه.
|