|
گه‌نده‌ڵیی عه‌قڵی.. تۆماری چاودێرێكی هه‌ڵبژاردن
چاودێرێك
گه‌نده‌ڵیی عه‌قلی تاكی حزبی‌و ئه‌ندام و لاینگرانیان دیارترین‌و به‌رچاوترین دیارده‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی (25/7/2009) بوو، كه هه‌ر مابوو و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌شمێنێ به‌پێی سیسته‌می پرۆگرامی دواكه‌وتووی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار. من (س.ع.م) چاو‌دێر له (په‌یمانگای كورد بۆ هه‌لبژاردن)، به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمیسۆن‌و په‌یمانگاكه‌م جووڵاومه‌ته‌وه له‌نێو ناوه‌ند‌و وێستگه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌مجاره، چیرۆكی واقیعی خۆم به‌و شێوه‌یه ده‌گێڕمه‌وه یه‌كه‌م: من له هه‌ولێر گه‌ره‌كی (صلاح ا‌لدین)م هه‌ڵبژارد بۆ چاودێریكردن. سه‌ره‌تا به‌یانییه‌كه‌ی كاتژمێر (8) له نێو (ناوه‌ندی خانه‌قینی بنه‌ڕه‌تی) ئاماده‌بووم، ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆم بینیم له‌و ناونده ده‌یگێڕمه‌وه بۆ ئه‌م خالانه‌و دیاریان ده‌كه‌م. 1- له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر كه به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه (م. عبدالعزیز جومعه) ناوه‌كه‌می نووسی مۆبایله‌كه‌می وه‌رگرت، پێی گوتم، تۆ ئازاد نیت به سوڕانه‌وه‌ت، من رێگه‌ت پێناده‌م. گوتم: من چاودێری ئه‌و رێكخراوه‌م پێیان گوتم تۆ ئازادی به چاودێریكردن ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ناو بنكه‌كانیش بسوڕێیته‌وه. گوتی: من ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێدراوه ئازاد نیت. 2- له یه‌كه‌م بینینم مولازمێكی یه‌ك نه‌جمه له‌به‌رده‌رگای وێستگه‌ی دوو ڕاوه‌ستابوو به‌ده‌مانچه‌كه‌ی كه ئه‌وه خروقاته. 3- ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ر به (ناوچه‌ی برایه‌تیی گه‌ره‌كی صلاح ا‌لدین) له‌به‌ر ده‌رگا راوه‌ستابوون بۆ بانگه‌شه‌ی پێشه‌كی. 4- هاتن‌و چوون له‌ناو ناوه‌نده‌كه‌م بینی، كه ئه‌ندامی هه‌مان ناوچه بوون به‌بێ باجی كۆمیسیۆن، گوایه ئاسایشن، كه من ده‌مناسین. 5- كاتژمێر (9.40) به‌یانی رێژه‌ی ده‌نگدان (23%) بوو، وه كاتژمێر (10) (3) له‌ئه‌ندامانی رێكخراوی (الشمس) وه‌كو چاو‌دێر هاتن، كه ئاسایشی به‌رده‌رگا رێگه‌ی پێ نه‌دان بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانیش به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه، قسه‌مان به‌یه‌كه‌وه كرد له‌باره‌ی ئه‌و ناوه‌نده. 6- (عبدالعزیز جومعه)ی به‌رێوه‌به‌ر كه ئاكره‌ییه، ده‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ئاسایش‌و پارتی تێكه‌ڵ كردبوو، رێگه‌ی به‌وان دا بچنه ژووره‌وه به‌ڵام منی ده‌ركرد (له كاتژمێر 3.10 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ) به‌بیانووی ئه‌وه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا كردووه، منی چاو‌دێر له‌و بنكه‌یه ده‌ركرام، هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاك بووم‌و جووڵه‌م هه‌بوو، چاوم له‌سه‌ر خرووقاته‌كان بوو. 7- به‌ر له ده‌ركرانم نانی ناوچه (كه بریتی بو له ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه) هات‌و دابه‌شكرایه سه‌ر (مامۆستایان‌و كارمه‌ندان‌و ئه‌ندامانی كیانه سیاسی‌و چاودێره‌كان) بۆ بێده‌نگ كردنیان به ئه‌نجامدانی هه‌ر خروقاتێك. دوای ده‌ركرانم، براده‌رانم، پێیان راگه‌یاندم كه له‌و بنكه‌یه یه‌ك كۆسته‌ر نه‌فه‌ر هاتن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی. 8- دوای ده‌ركرانم ئاگام له‌و ناوه‌نده نه‌ما، به‌ڵام دڵنیام كه پێشێلكاری گه‌وره كرا بۆیه چاودێران ده‌ركران. دووه‌م : دوای كاتژمێر (10) ی به‌یانی چوووم بۆ سه‌ردانی (ناوه‌ندی هه‌ڤاڵی بنه‌ڕه‌تی) له‌گه‌ره‌كی نوسه‌ران كه چاودێرێكی هه‌مان په‌یمانگاكه‌مانی لێ‌بوو به ناوی (ه ع) هه‌ر به چونم له‌به‌ر ده‌رگا ئاسایشه‌كه پێی گوتم (جوان بڕۆ ئه‌گه‌ر نا ده‌رت ده‌كه‌م). به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه خاتوو (به‌یان) بوو، دوای ناونووسینم سه‌رم له زۆربه‌ری وێستگه‌كاندا به‌ڵام شتێكی وام نه‌بینی. هه‌مان ئه‌م چاودێره له ئێواره پێی راگه‌یاندم كه (م. كمال حمد) به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشوو، به‌خۆی چه‌ندین ئه‌ندامانی پارتی سه‌ری له‌ناوه‌نده‌كه داوه‌و دوای ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ناردووه بۆ ئه‌م بنكه‌یه هه‌روه‌ها پێی راگه‌یاندم كه، ئاسایش‌و ئه‌ندامانی (ناوچه‌ی برایه‌تی‌و رێكخراوی به‌رخودان)ی گه‌ره‌كی صلاح ا‌لدین، ده‌رگای وێستگه‌كانیان پاڵپێوه‌ناوه‌و كارمه‌ندانیان ترساندووه گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن ئازاریان ده‌ده‌ن، به‌بێ هه‌ویه‌و ناسنامه‌و نه‌بوونی ناویان له‌تۆماره‌كان ده‌نگدان داوه. سێیه‌م: له ئێواره‌دا كاتێك چووم له كاتژمێر (4:30) خوله‌ك بۆ قوتابخانه‌ی (حه‌سارۆستی بنه‌ڕه‌تی) كه به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی (م. دڵخواز) بوو ده‌ستی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی تێكه‌ڵ كردبوو بۆ ساخته‌كاریكردن، كه به‌رچاوی هه‌مووان ده‌بینران، ته‌نانه‌ت ئاسایش، له ژووره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه بینی كه رێگریان لێكردم، چاودێریان بكه‌م، هه‌ر له‌و بنكه‌یه‌دا شێوه خروقاتێك كراوه كه ده‌توانم به عه‌جایبی هه‌شه‌تم ژمێره‌ی بكه‌م. چواره‌م: كاتژمێر 5.30 خوله‌كی ئێواره دوا بنكه‌م هه‌ڵبژارد بۆ سه‌ردانی كردن مانه‌وه تیایدا كه ئه‌ویش قوتابخانه‌ی (هه‌ڵاڵه‌ی كچان)ی گه‌ره‌كی صلاح ا‌لدین له‌سه‌ر جووت سایدی به‌حركه، به‌رامبه‌ر هه‌ردوو (ناوچه‌ی برایه‌تی) له‌لایه‌ك‌و (بنكه‌ی پۆلیسی ئاشتی) له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی (م. هێرۆ) بوو. مونه‌سیقه‌كه‌ی (كاك ئه‌یوب) بوو، وه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشه‌كه‌ی (به‌رێز به‌دیع خدر ئاغا) بوو ئه‌وه‌ی بینیم كه خۆزگه‌م به نه‌بینی ده‌خواست. 1- مولازمی یه‌كه‌م (گۆڤار) به ده‌مانچه‌كه‌ی له‌ناو وێستگه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ‌و چاودێری ده‌نگدانی ده‌كرد. 2- به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش، كه من خۆم له‌ده‌ره‌وه راوه‌ستابووم‌و نه‌یده‌زانی چاودێرم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوێنه‌ری كیانی سیاسی لیستی (خزمه‌تگوزاری و چاكسازی) (محمد و شێروان) له وێستگه‌ی (3-5) قسه‌ی ده‌كرد‌و ده‌یگوت رێگه‌مان پێبده‌ن ده‌نگ بده‌ن كه ئه‌وان توندبوون‌و رێگریان ده‌كرد له ده‌نگدانیان، وه ده‌یگوت: وه‌رن با ته‌نسیق بكه‌ین ئێمه چه‌ند ده‌نگمان دا بۆ كاك مه‌سعه‌د بارزانی ئێوه‌ش ئه‌وه‌نده ده‌نگه بده‌ن بۆ (59). 3- فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر (م. هێرۆ) ده‌كرد، كه له‌دواجار هه‌ڵاته سه‌ربانی قوتابخانه‌كه‌و خۆی شارده‌وه له ئاسایشه‌كان‌و زۆریان لێ‌كرد كه یارمه‌تیان بدا بۆ ساخته‌كاری‌و پێشێلكاری ئیراده‌ی ئازادی خه‌ڵكی. 4- هه‌وڵی زۆری خروقات درا، به‌ڵام به ئازای و بوێری به‌رێز (كاك ئه‌یوب)و نوێنه‌ری لیستی (خزمه‌تگوزاری و چاكسازی) نه‌یانتوانی خروقات بكرێ، ئه‌م قوتابخانه‌یه كه‌وتۆته گه‌ره‌كێكی شه‌عبی كه من ناوی ده‌نێم جه‌رگه‌ی پارتی دیموكرات. 5- رێژه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵاڵه‌ی كچان به‌م شێوه‌یه بوو: په‌رله‌مان: لیستی 54- 964 ده‌نگ لیستی 59- 220 ده‌نگ لیستی 57- 257 ده‌نگ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: مسعود بارزانی-1167 ده‌نگ كمال میراوده‌لی-194 ده‌نگ
|