|
|
|

|
|
نه‌خوێنه‌ران بابه‌تی ساخته‌كارین |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

|
|
كۆمسیۆن سه‌عاتێكی درێژكرده‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌تا سه‌عات 12یه بنكه‌یه‌ك چۆڵه |
|
هه‌ڵبژاردنی 2009ی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم فێڵ‌و ته‌زویر‌و پێشێلكاری
به‌ستنه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه هه‌ر كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن پێش ئه‌وه‌ی بچێته هه‌ر ژوورێكی ده‌نگدان (وێستگه) ناوی خۆی بنووسێت هه‌روه‌ها سه‌عاتی چوونه ژووره‌وه بنووسێت‌و ئیمزاش بكات، پاش ده‌رچوونیش له وێستگه‌كه دیسان كاتی چوونه ده‌ره‌وه بنووسرێت‌و ئیمزا بكرێت هه‌رچه‌نده مانه‌وه له هه‌ر وێسته‌گه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بوو چونكه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌به‌ر زۆریی وێستگه‌كان نه‌یانده‌توانی له هه‌ر وێستگه‌یه‌كدا زۆر بمێننه‌وه. كێشه‌ی نه‌خوێنده‌واران له ناوه‌ندی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی وڵووبه‌ی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی سه‌ره‌تا نه‌یانده‌هێشت نه‌خوێنده‌واره‌كان كه‌سێكی خوێنده‌واری خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌ره‌نه ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ن‌و له‌جیاتی ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگه‌كان كارتی ده‌نگدانیان بۆ ئه‌و نه‌خوێنده‌وارانه پڕ ده‌كرده‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان به به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه وت ئه‌و وتی كه ده‌هێڵین كه‌سێكی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا بچێت به‌ڵام بینیمان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئاسایشه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بانگ كرد‌و ئه‌و كاته پێی وت ڕێگه له‌وه نه‌گرێت. ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو له وێستگه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری وێسته‌گه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ندا چووه شوێنی ده‌نگدانی نهێنی‌و یارمه‌تیی دا‌و كه له‌و پیاوه‌مان پرسی ئایا خوێنده‌واره یان نا وتی خوێنده‌وارم، لێمان پرسی: زانیت ده‌نگت بۆ كێ داوه ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی ئه‌ی چۆن؟ من خۆم خه‌تم لێداوه، من گۆرانیشی بۆ ده‌ڵێم. كێشه‌ی نه‌خوێنده‌واران كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدایه به‌و جۆره‌ی نه‌خوێنده‌واره‌كه ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات، كێشه‌كه‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واره‌كه كه‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت چونكه ئه‌گه‌ر به‌رپرسی وێستگه‌كه، كه تاكه كه‌سێكه بۆی هه‌یه بۆ نه‌خوێنده‌وار كارت پڕ بكاته‌وه، سه‌ر به حزبێك بێت ده‌توانێت هه‌موو ده‌نگه‌كانی نه‌خوێنده‌واران بدات به حزبه‌كه‌ی خۆی. له ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی حه‌ساڕۆستی سه‌ره‌تای له تاسلووجه‌ی نزیك سلێمانی نوێنه‌رێكی لیستی گۆڕان وتی ئێمه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌مان كردووه به‌وه‌ی هه‌ر سه‌ری سه‌عاتێك كه‌سێكی خوێنده‌وار ده‌نێرین كه بڵێت نه‌خوێنده‌وارم، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌كه ته‌زویر بكات یه‌كسه‌ر ده‌زانین. لێمان پرسی له چه‌ند شوێندا ئه‌وه‌تان كردووه ئه‌ویش وتی له‌هه‌موو شوێنێك كردوومانه. گومانه‌كان له كۆمسیۆن ده‌بنه ڕاستی گومانێكی زۆر كه‌وته دڵی قه‌واره سیاسییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كارتی زیاده چاپ كراوبوون. بیانووی كۆمسیۆن ئه‌وه بوو كه ئه‌و كارته زیادانه قه‌ره‌بووی ئه‌و كارتانه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌وه ته‌له‌ف ده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خوێنده‌واران. ئێمه له هه‌موو ناوه‌نده‌كاندا پرسیارمان كرد له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كارته زیادانه له‌هه‌موو شوێنێكیشدا ده‌یانوت زیاده‌كان ده‌خرێنه زه‌رفه‌وه‌و به ژماره ته‌سلیم ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرا ئه‌وه بوو ناوێكی زۆر له‌ڕۆژی ده‌نگداندا زیادبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر بكرێت. ئه‌وه‌ش بوو ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ناسنامه‌ی ساخته‌وه نێردران بۆ ده‌نگدان‌و بیانووی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ناویان نییه، كۆمسیۆنیش ناوه‌كانیانی زیاد كرد، به‌و جۆره‌ش ئه‌و كارته زیادانه ئه‌و سووده‌یان هه‌بوو. واته پێشوه‌خت حسابی ئه‌و كه‌سه زیادانه كرا بۆیه ئه‌و هه‌موو كارته زیادانه چاپ كران. نموونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ژماره‌كان كارته‌كانی یه‌ك وێستگه‌ی ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی وڵووبه‌ی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی 464 دانه بوون ئه‌ویش به ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌ڵام 86 كارتی زیاده بۆ په‌رله‌مان‌و 86 كارتی زیاده بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوون. بۆچی ئه‌و سه‌عاته زیاد كرا؟ هه‌روه‌كو زیادكردنی كارته‌كان كه دیاره به مه‌به‌ست بووه، ئه‌و سه‌عاته‌ش كه بۆ كاتی ده‌نگدان زیاد كرا به مه‌به‌ست بوو. بڕیاریش بوو سه‌عات 6 بنكه‌كانی ده‌نگدان دابخرێن به‌ڵام له‌دوای نێوه‌ڕۆ كرایه سه‌عات 7. هه‌ر له‌و كاته‌ی ئه‌و بڕیاره درا پارتی به لێشاو خه‌ڵكی به كۆسته‌ر بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان نارد‌و نوێنه‌رانی حزبه‌كان‌و چاودێران هاواریان لێ هڵسا كه ته‌زویر به لێشاو ده‌كرێت. كاتی دوانیوه‌ڕۆ بۆ پارتی دیار بوو كه وه‌زعی مه‌سعوود بارزانی باش نییه‌و كه‌مال میراوده‌لی پێشی داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له پارێزگای سلێمانی. عه‌لی كه‌ریمی نوێنه‌ری ڕێكخراوێكی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ سه‌ته‌لایه‌تی په‌یامی ته‌ئكید كرده‌وه كه له دواسه‌عاتی ده‌نگدان ئه‌و دیارده‌یه ڕوویدا به‌ڵام فه‌رج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا وتی هیچ خرووقاتێك نه‌كراوه‌و ته‌نها شتی زۆر كه‌م هه‌بوون، وتیشی سكاڵایان له كه‌س پێنه‌گه‌یشتووه هه‌رچه‌نده سكاڵای زۆری پێشكه‌ش كرابوون. به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیادكردنی سه‌عاته‌كه پێویست نه‌بوو ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له‌به‌ر زۆریی ناوه‌نده‌كان لای نیوه‌ڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ ببوون چونكه خه‌ڵكێكی زۆر به‌یانیی زوو ده‌نگیان دابوو. بۆ نموونه له ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی دێرینی بنه‌ڕه‌تی سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ناوه‌نده‌كه چۆڵ ببوو و نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان دابوو. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامێكی كۆمسیۆن وتی فشاریان له‌سه‌ر بووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ زیادكردنی ئه‌و سه‌عاته. مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی كۆمسیۆنیش ته‌زویره‌و به (فاس) لێده‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده كۆمسیۆن ده‌ڵێت ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی په‌نجه‌ی تێده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دووباره ده‌نگدان جۆرێكی باشه‌و به سابوون‌و ته‌نانه‌ت به ئه‌سیتۆنیش لێ نابێته‌وه به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و مه‌ره‌كه‌به به (فاس)، واته شله‌مه‌نیی بێڕه‌نگ كردن، زۆر به ئاسانی لێده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی فاسیان تاقی كرده‌وه په‌نجه‌یان له‌جاران سپی تر بوو. ڕێژه‌ی به‌شداریكردن گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌زویر به‌پێی كۆمسیۆن ڕێژه‌ی به‌شداری كردن له ده‌نگداندا نزیكه‌ی 75%، له هه‌ولێریش نزیكه‌ی 80% له دهۆكیش 85% بوو ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر ته‌زویر‌و پڕكردنه‌وه‌ی كارته زیاده‌كان چونكه چالاكیی سیاسی له سلێمانی له هه‌ولێر‌و دهۆك زۆرتره‌و له هه‌ولێر له دهۆك زۆرتره كه‌چی ڕێژه‌كان پێچه‌وانه‌ن، له‌وه‌ش زیاتر سلێمانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌ویش به‌هۆی هاتنی لیستی گۆڕان بۆ ناو هاوكێشه‌ی سیاسی. ڕێژه‌كه‌ی سلێمانی نزیكه له ڕاستی به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین كه نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌تواناتر بوون بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌زویركردنی ده‌سه‌ڵات. ڕه‌نگه ڕێژه‌كه‌ی هه‌ولێر 70% بێت هی دهۆكیش 60%. لیستی خزمه‌تگوزاری چوار ناسنامه‌ی ته‌زویر ده‌گرێت به‌پێی وته‌كانی موحه‌ممه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له چاپخانه‌یه‌كدا دوو سه‌د هه‌زار ناسنامه‌ی ته‌زویری باری شارستانی له‌چاپ دراون‌و ئه‌وان چوار ناسنامه‌یان گرتووه كه به‌ناوی كه‌سان‌و وێنه‌كانیان پڕكراونه‌ته‌وه. سه‌ته‌لایتی په‌یام وێنه‌ی ئه‌و چوار ناسنامه ساخته‌یه‌ی پیشانی بینه‌رانی دا.
ئیمزا بۆ كه‌سانێك ده‌كرێت ده‌نگیان نه‌داوه چه‌ندین حاڵه‌ت له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان بینراون بۆ كه‌سانێك كه ده‌نگیان نه‌داوه‌و كه ده‌چن ده‌نگ بده‌ن ده‌بینن له لیستی ناوه‌كاندا ئیمزایان بۆ كراوه كه نیشانه‌ی ده‌نگدانه. ئه‌و كه‌سانه بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن قسه‌یان كرد‌و سكاڵایان خۆیان خسته به‌رده‌م بینه‌ران‌و كۆمسیۆن. وه‌كو شوێنه‌كانی تر: له سۆران له‌دوای نیوه‌ڕۆ ته‌زویر ده‌ستی پێكرد به‌پێی وته‌ی مه‌روان گه‌ڵاڵی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كومه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگدان بێ كێشه‌و بێ خرووقات به‌ڕێوه چوو. به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه‌كی دواتردا له دوای نیوه‌ڕۆ سكاڵای كرد كه تا ئه‌و كاته وه‌زعه‌كه باش بوو‌و له‌دوای نیوه‌ڕۆ ته‌زویرێكی زۆر كرا. كۆمسیۆن: له دهۆك وه‌زعه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه ڕێژه‌ی ته‌زویر له دهۆك هێنده زۆر بووه‌و به كۆمسیۆن چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا. ئه‌ندامێكی كۆمسیۆن وتبووی وه‌زعه‌كه له دهۆك له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه. پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش ناكات كه پارتی بادینان به هی خۆی ده‌زانێت‌و گه‌وره‌ترین فشاری تێدا ده‌كات. به‌رپرسی ناوه‌ندێك له دهۆك ته‌زویر ده‌كات‌و به نوێنه‌رێك ده‌ڵێت به پۆلیس ده‌تكه‌مه ده‌ره‌وه له ناوه‌ندێكی دهۆكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه ده‌ستی كردبوو به پڕكردنه‌وه كارته‌كان‌و كاتێك نوێنه‌ری لایه‌نێكی سیاسی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه وتی بێده‌نگ نه‌بیت پۆلیست بۆ بانگ ده‌كه‌م‌و ده‌رتده‌كه‌م. له سلێمانی میراوده‌لی مونافسی بارزانی نییه، بارزانی مونافسی بارزانییه نیمچه ئیجماعێك له سلێمانیدا هه‌بوو بۆ ده‌نگنه‌دان بۆ مه‌سعوود بارزانی. زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه دكتۆر كه‌مال میراوده‌لییان نه‌ده‌ناسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگیان پێ دا. ژماره‌یه‌كیش ده‌نگیان به هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان دا. به‌لای كه‌مه‌و به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه زانرا كه له ناوچه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌كو سلێمانی بارزانییه كه مونافه‌سه‌ی میراوده‌لیی ده‌كرد. گۆڕان‌و خزمه‌تگوزاری‌و هاووڵاتییانی تر ده‌نگ به میراوده‌لی ده‌ده‌ن هه‌رچه‌ند ڕۆژێك پێش ته‌واوبوونی واده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه ده‌كاته سێ ڕِۆژ به‌ر له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن لیستی خزمه‌تگوزاری‌و لیستی گۆڕان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان پشتگیریی هیچ پاڵێوراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن‌و ئه‌ندامانیان ئازادن ده‌نگ به كێ بده‌ن به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی دوو لیسته‌كه ده‌نگیان بۆ میراوده‌لی داوه ئه‌وه‌ش جگه له هاووڵاتییان تر‌و هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و ده‌نگبه‌خشینه‌یان به میراوده‌لی به ده‌نگدانێك له‌دژی بارزانی ده‌زانی. له سلێمانی چوونه ناو بنه‌كه‌كانی ده‌نگدان به دروشمی لیستی كوردستانییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و له هه‌ولێر ڕێگه‌پێدراوه له سلێمانی چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌هێشتنی چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌نگده‌ران هه‌بووه ئه‌گه‌ر كڵاو یان كراسیان له‌به‌ر بووبێت دروشمی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی پێوه بوایه كه ئه‌وه ڕێنمایی كۆمسیۆنه به‌ڵام له هه‌ولێر ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه لاوازتر بوو و چه‌ندین كه‌س بینراون به‌و دروشمانه‌وه چوونه‌ته ژووره‌وه‌و ده‌نگیان داوه. جاریش بووه نوێنه‌رانی حزبه‌كانیش دروشمه‌كه‌یان پێوه بوو بۆ نموونه له قوتابخانه‌ی (گرمه‌ندی) له هه‌ولێر نوێنه‌ری پارتی به‌ناو بنكه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا‌و دروشمی لیستی كوردستانی‌و پارتیی به جله‌وه بوو و كه‌س هیچی پێ نه‌ده‌وت.
ته‌زویر كه به لێشاو بێت نه‌زانانه ده‌بێت سه‌عات یه‌كی شه‌و له یه‌كێك له بنكه‌كانی هه‌ولێر هه‌موو نوێنه‌ره‌كان ڕۆشتبوونه‌وه‌و ته‌نها نوێنه‌ری لیستی خزمه‌تگوزاری قبووڵی نه‌كرد بڕواته‌وه. دوای سه‌عات یه‌ك چه‌كدار هاتبوون‌و سندووقی پڕیان هێنا نوێنه‌ره‌كه‌ش داوای كرد بكرێنه‌وه‌و بینییان كارته‌كان كه بۆ لیستی كوردستانی‌و بارزانی پڕكراونه‌ته‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك یه‌ك قه‌د بكرێن‌و بخرێنه ناو سندووقه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی ئاسایی بچن كارته‌كان سه‌فته سه‌فته له ده‌فته‌ره‌كان لێكراونه‌ته‌وه‌و پڕكراونه‌ته‌وه‌و هه‌ر به سه‌فته‌یی كراونه‌ته سندووقه‌كان. به‌ده‌مانچه‌وه له‌ناو ژووری فه‌رزی ده‌نگه‌كان ده‌مێنێته‌وه چه‌كدارێكی پارتی له‌ناو ژووری فه‌رزی ده‌نگه‌كان له بنكه‌ی قوتابخانه‌ی هه‌ڵاڵه له هه‌ولێر به ده‌مانچه له كه‌مه‌ر بۆ چاوترساندن ده‌مێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده پێی ده‌وترێت ئه‌و ده‌مانچه‌یه لابه‌ره به‌ڵام ئه‌و گوێی پێ نه‌دابوون. گواستنه‌وه ته‌نها بۆ لیستی كوردستانییه له چه‌ندین شوێندا ئه‌و پاسانه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان دابین كرابوون بۆ لایه‌نگرانی لیستی كوردستانی قۆرخ كرابوون. بۆ نموونه له ئه‌حمه‌د ئاوا بڕیار بوو ده‌نگده‌ران به پاس بۆ خوڕمال بگوێزرێنه‌وه به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئه‌حمه‌د ئاوا كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌رنه‌چووبوو و ته‌نها یه‌ك یان دوو ده‌نگی هێنابوو لای پاسه‌كان دانیشتبوو و نه‌یده‌هێشت لاینه‌گرانی لیستی غه‌یری كوردستان سوار بن. كاغه‌زی زه‌رد بۆ سه‌رۆكی زه‌رد ئه‌و كاغه‌زه زه‌رده‌ی ژماره 111 ی دراوه‌تی فریای لیستی كوردستانی مه‌سعوود بارزانی كه‌وت. ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی پارتی ئه‌و كاغه‌زه زه‌ردانه‌یان له كۆمسیۆن وه‌رگرتبوو و به‌هۆیه‌وه ده‌نگیان دابوو. ئه‌و كاغه‌زه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ناویان نه‌هاتۆته‌وه، واده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و كاغه‌زه‌ش زۆر پێش ڕۆژی ده‌نگدان بوو به‌ڵام پارتی له سه‌عاتی دوایه‌میندا ئه‌و چه‌كدارو ئه‌ندامه كاغه‌زدارانه‌ی بۆ بنكه‌كان نارد. زیاد كردنی ئه‌و ناوانه په‌رده‌پۆشێكی گونجاو بوو بۆ ژماره‌ی دیاریكراوی ده‌نگده‌رانی هه‌ر بنكه‌یه‌ك چونكه هه‌ر بنكه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ده‌نگده‌رانی هه‌یه كه هه‌ر زیاده‌یه‌ك ئاشكرا ده‌بێت به‌ڵام به‌هۆی ڕێگه‌دانی كۆمسیۆن به‌و كاغه‌زانه پاساو بۆ ده‌نگه زیاده‌كان ده‌هێنرێته‌وه.
|