|
چه‌ند هه‌واڵێكی وه‌رگێڕدراوی هه‌ڵبژاردن
و.ئه‌ڤین عه‌لی
هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و.له فارسیه‌وه: ئه‌ڤین عه‌لی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بوونه‌ته جێگای تێڕامانی زۆرێك له لێكۆڵه‌ر‌و سیاسیه‌توانانی جیهانی و هه‌ریه‌كه به جۆرێك ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێت، له‌م میانه‌یه‌شدا قوتابی دكتۆرا له زانكۆی تاران كۆلێجی زانسته سیاسیه‌كان شه‌هرام مه‌ولودی به چاوێكی تیژه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ڕوانێت و پێی وایه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 180 پله بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕن، ناوبراو پێی وایه كه پاش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ڕه‌وتی گۆڕان ی به ئاڵا نیلییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه ڕاگه‌یانده‌وه، پڕۆژه‌ی دووبه‌ش كردنی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ك له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌رێمی سلێمانی له چنگی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌ر ئه‌هێنێتو ده‌یكاته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كێـتی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی نه‌یتوانی له سلێمانیدا ده‌نگێكی باش به ده‌ست بێنێت. س: ئاژانسی سه‌ن لێكۆَله‌رێكی سیاسی: "لیستی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازی موفاجه‌ئه هه‌ڵده‌گرن بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن" و.ئه‌ڤین عه‌لی: لێكۆڵه‌ره‌وه‌یكی سیاسی بڕوای وایه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری به‌خۆیانه‌وه ئه‌بینن و بارودۆخی كوردستان ده‌گۆڕن، ئه‌و كاته‌ش لیسته‌كان پێوه‌ری هێزیان له كوردستان به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌ر ئه‌كه‌وێت. خورشید یاسین لۆ، لێكۆڵه‌ری كوردی باكوور له ئه‌مریكا له میانه‌ی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ربڕی‌و به خۆشحاڵییه‌وه پێی وابوو كه بوارێك بۆ گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌كه‌دا نامێنێـته‌وه. ناوبراو كه به وته‌ی خۆی چاودێرییه‌كی وردی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات پێی وابوو كه لیستی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر زۆرترین كورسی به‌ده‌ست دێنێت به‌ڵام دوو لیسته ڕكابه‌ره‌كه‌ش ده‌نگی باش به‌ده‌ست دێنن، یاسین لۆ هه‌روه‌ها پێی وابوو كه لیسته تێكه‌ڵه‌كه‌ی (ئیسلامی و عه‌لمانی) كه به لیستی خدمات و اصلاح ناسراوه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كان به‌ده‌ست دێنێت و به بڕوای ئه‌و ئه‌م لیسته موفاجه‌ئه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌رده‌خات. س: تێرسن واڵ له پێناو دژایه‌تی لیستی 4 حزبه‌كه ، پارتی هاوكاری ماددی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات ئه‌ڤین عه‌لی سه‌رچاوه‌یه‌ك باوه‌ڕپێكراو له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی پارتی دیموكرات له لقی 12 به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرات و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره سه‌ردانی ڕابه‌ری گشتی بزوووتنه‌وه‌ی ئیسلامی م. صدیق عه‌بدلعه‌زیزان كردووه و جگه له ده‌ربڕینی پاڵپشتی ته‌واو بۆیان، داواین لێكردوون كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی 4 حزبه‌كه كه به (خزمه‌تگوزاری و چاكسازی) ناسراوه فه‌شه‌ل پێ‌بێنن و به ناوی ئیسلامه‌وه خه‌ڵكیان لێ دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌و سه‌ر چاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌و دیداره‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه جگه‌له‌و داواكارییه هانی خه‌ڵكی خۆیان و مسوڵمانان بده‌ن كه ده‌نگ به مه‌سعود بارزانی ژماره 12 بده‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه. ئێران هاوكاری لیستی گۆڕان ده‌كات و.ئه‌ڤین عه‌لی به گوێڕه‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆنسۆڵخانه‌كه‌یه‌وه هاوكاری مادی لیستی گۆڕانی كردووه، هه روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پاش ئه‌وه‌ی كه ئێران دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به پاره‌یه‌كی زۆر یه‌كێـتی و پارتی دوو پارته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كوردستانی خستۆته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، پێویستی به‌هێزێك هه‌یه كه هاوكێشه‌یه‌كی گرنگ له كوردستان بخولقێنێ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێك هاوكاری لیستی گۆڕانی كردووه.و به‌رده‌وامیشه له‌و هاوكارییه. به گوێره‌ی زانیارییه تایبه‌تیه‌كانیش ئێران له ڕێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه چه‌ندین پارچه كه‌لوپه‌ل و پێویستی ئیعلامی داوه‌ته كۆمپانیای وشه و لیستی گۆڕان‌و مانگی ڕابردووش زیاتر له 500 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته لیستی گۆڕان. لیستی كوردستانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی ـ پارتی هه‌ڵده‌وه‌شێنێـته‌وه. و. ئه‌ڤین عه‌لی زۆربه‌ی ڕۆشنبیر‌و لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئیتیفاقیه‌ی ستراتیجی نێوان یه‌كێـتی و پارتی ته‌نا بابه‌تێكی گرنگه بۆ بازرگانی و دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و سامانی كوردستان له نێوان خۆیاندا و هیچیتر. به‌ڵام ئێستا و پاش ئه‌وه‌ی كه به بێ به‌شداریكردنی هیچ حزبێك لیستی كوردستانی ژماره 54 یان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره دروست كرد، زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌م لیسته جگه له‌وه‌ی ناتوانێت ده‌نگێكی باش كۆبكاته‌وه هاوپیه‌مانی و اتفاقیه‌كه‌ی نێوانیشیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان توانی ژماره‌یه‌ك له كورسییه‌كان به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم نادرێته‌وه به یه‌كێـتی و پاش هه‌ڵبژاردن یان لیستی گۆڕان و لیستی 4 حزبه‌كه 59 حكومه‌ت ته‌شكیل ده‌كه‌ن یان له حه‌ڵه‌تی مانه‌وه‌شیاندا به ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر هاوپه‌یمانی نێوان ی، ن،ك و پ،د،ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، و ئیتر پارتی ئاماده نیه هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ حزبێكی بچو‌وكدا بكات كه ی، ن، ك.ه. له لایه‌كیتریشه‌وه پاش ئه‌و قه‌یرانه زۆرانه‌ی به‌سه‌ر ی.ن.ك دا هاتوون گۆڕان ته‌نها توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌بێت، به‌مه‌ش پارتی به هێزی یه‌كه‌م ئه‌مێنێته‌وه و ئه‌وكاته بارودۆخی كوردستانیش ده‌بێته حوكمی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ڵام دواجاریش ئه‌و ڕێكه‌تنه ستراتیجییه‌ی كه له نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك دایه سه‌رنگوون ده‌بێت.
|