|
ژماره‌یه‌كی كه‌م ئاماده‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی له یاریگه‌ی سلێمانی ده‌بن
بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه ڕۆژی 19-7 یه‌كه‌م جاره مه‌سعوود بارزانی ده‌چێته سلێمانی‌و ئه‌مجاره له یاریگه‌ی سلێمانی‌و له‌جیاتی ئاماده‌بوونێكی جه‌ماوه‌ریی فراوان ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتییان ئاماده‌بوون. به‌پێی كه‌سانێكی ئاگادار به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌یارانه‌ی له‌وێدا هه‌بوون‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان هێنابوو ژماره‌یان (هه‌ولێر) بوون به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بارزانیدا هاتبوون. شایه‌نی وتنه بارزانی له‌و ماوه‌ی چوار ساڵه دووه‌م جارێتی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بدات، یه‌كه‌میان ناچاری بوو ئه‌ویش به‌هۆی چوونی كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌وسای ئه‌مه‌ریكا، بۆ شاره‌كه، دووه‌میشیان ئه‌مجاره‌یه كه دیسان ناچاری بوو و به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو.
|