|
|
|
|
|
مه‌لا به‌ختیار |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
به‌شێک له ئاماده‌بووانی کۆنگره‌که که تێیدا مه‌لا به‌ختیار کوردی ڕیسوا کرد |
|
به‌ناوی كورده‌وه قسه ده‌كات.. مه‌لا به‌ختیار كورد به تاكه تاوانباری قه‌سابخانه‌ی مه‌سیحییه‌كان ناو ده‌بات
له‌ژێر ناوونیشانی ((ددان پێدانێكی كوردی به به‌رپرسیارێتی له هه‌ڵه‌و تاوان دژی مه‌سیحییه‌كان)) ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت هه‌واڵی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاری بڵاوكرده‌وه كه له كۆنگره‌ی ئه‌دیبه سریانه‌كان له سلێمانی وتبووی. مه‌لا به‌ختیار له‌و كۆنگره‌یه‌كدا كه به نوێنه‌رایه‌تیی تاڵه‌بانی تێیدا ئاماده بوو وتی كه ته‌نها كورد به‌شی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتیی مێژوویی له‌و هه‌ڵه‌و تاوانانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه له ماوه تاریكه‌كاندا دژی سریانه‌كان‌و مه‌سیحییه‌كانی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت‌و له‌پێش هه‌موویاندا كوشتنی (مار شه‌معوون) له‌سه‌ر ده‌ستی سمكۆی شكاك، پێش ئه‌وه‌ش زنجیره‌ی سته‌می دژ به مه‌سیحییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی میر به‌درخان كاتێك فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ماره‌ته به‌درخانییه‌كه‌ی ده‌كرد. بڕوانه ته‌واوی هه‌واڵه‌كه له: http://asharqalawsat.com/details.asp?section=4&issueno=10975&article=498972&feature ته‌علیق: مه‌لا به‌ختیار فێره به‌ناوی كورده‌وه قسه بكات. ئه‌و كه هه‌میشه قسه به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ڵێت ئه‌مجاره مه‌رایی بۆ سریانه‌كان ده‌كات‌و له‌و پێناوه‌دا كوردی كرده تاوانبار‌و جه‌للاد. مه‌لا به‌ختیار كه به‌وه ناسراوه كه قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كات بێئه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت ئه‌مجاره باسی مێژووی كوردی كرد بێئه‌وه‌ی لێی بزانێت‌و بێئه‌وه‌ی بزانێت كه سمكۆی شكاك بۆیه مار شه‌معوونی كوشت چونكه جێگه‌ی مه‌ترسی بوو بۆ كورد، دوای كوشتنیشی جاڕی به‌ناو مه‌سیحییه‌كاندا دا كه كه‌س له ژیانی خۆی نه‌ترسێت. سه‌باره‌ت به میر به‌درخانیش مێژوو باسی ده‌كات كه ئاسوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌درخان به‌هاندانی وڵاتانی ئه‌وروپا یاخی بوون، ده‌وڵه‌تی عوسمانیش ئه‌و پشتگیرییه‌ی ئه‌وروپای به‌هه‌ل زانی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌ماره‌ته. مه‌لا به‌ختیار زیاتریش ده‌یسه‌لمێنێت كه هیچ له مێژووی كورد نازانێت كاتێك ده‌ڵێت ((ئه‌ماره‌ته به‌درخانییه‌كه)) له‌كاتێكدا ئه‌ماره‌ته‌كه به ئه‌ماره‌تی بۆتان یان جه‌زیره ناسرابوو نه‌ك به‌ناوی به‌درخان كه ئه‌و ته‌نها یه‌كێك له میره‌كانی بوو. مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌كرد بۆ تاوانه‌كانی ئاسوورییه‌كان دژی كورد وه‌ك به‌شداریی كردنیان له‌گه‌ڵ سوپای ڕووسیا له قه‌سابخانه‌كانی دژ به كورد یان كاره‌كانی دژ به كورد كاتێك تیپی (لیڤی)یان هه‌بوو له سه‌رده‌می به‌ریتانی له عیراقدا.
|