|
دوای پشتگوێخستنی جه‌ماوه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ پاراستنی كه‌ركووك په‌نای بۆ ده‌بات
پاش رێپێوانه‌كه‌ی شاری كه‌ركووك، رۆژی 29/7/2008 رێپێوانێك له هه‌ولێر سازكرا دژ به په‌سه‌ندكردنی یاسای پارێزگاكان كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری كۆدێتاچی له په‌رلمانی عیراقدا ده‌نگیان له‌سه‌ر دا‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردایه‌تیی كه‌ركووكدا نه‌بوو، رۆژی دواتریش له سلێمانی رێپێوانێكی تر سازكرا. ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه له‌به‌ر خه‌ریك بوون به سامان كۆكردنه‌وه به كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌ركووكدا ده‌كرد تا ئه‌و ساته‌ی زه‌برێك له‌و شاره‌و كوردایه‌تییه‌كه‌ی دراو كاتێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی زانی شه‌ڕی یه‌كه‌می دۆڕاندووه‌و كورد زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌مه په‌نای بۆ جه‌ماوه‌ر برد بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی جیهانی بدات كه كورد ده‌ستبه‌رداری كه‌ركووك نابێت. ئه‌وه‌ی ڕوویدا وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه له‌و خه‌مه ماددیانه‌ی وریا بێته‌وه‌و بزانێت ڕه‌نگه ئه‌مجاره به‌شی تری كوردستان له‌ده‌ست بدرێت.
|