|
چه‌ند كه‌سێك له خویندكاره مانگرتووكان ده‌ده‌ن‌و ئاسایش ده‌یانگرێت‌و خیمه‌كه‌یان ده‌ڕووخێنێ
كاتژمیر 11 شه‌وی 9/7/2008 چه‌ند كه‌سێك به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر خێمه‌ی خوێندكاره مانگرتووه‌كان له‌به‌رده‌می سه‌روَكایه‌تی زانكوَی سلێمانی‌و زیاتر له 10خوێندكار به ده‌ماچه‌و چه‌قوَو بوَكس خه‌نجه‌ر بریندار ده‌كه‌ن. وه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و خوێندكارانه‌شدا هاتووه: ئه‌وه‌ی جێگای گومانه له‌كاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا پوَلیسی فریاكه‌وتن ئاماده نه‌بوو، چونكه هه‌موو شه‌وێك لای خێمه‌كه ده‌مانه‌وه تا به‌یانی به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك پێش هێرشه‌كه شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كردووه. دوای ڕووداوه‌كه‌ش 4 مه‌فره‌زه‌ی ئاسایش ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌و15 خوێندكار ده‌سگیر ده‌كه‌ن، دوای گه‌ماروَدرانی 25خوێندكاری تر له‌لایه‌ن پوَلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ده‌خرێنه ناو پاسێكه‌وه‌و به‌ناو شاری سلێمانیدا ده‌یانگێڕن پاشان له گه‌ڕه‌كی ئیسكان جێیانده‌هێڵن. سه‌ریاس عوبدوڵڵا نوێنه‌ری خوێندكاره مانگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند:"ئێمه به‌دڵنیایییه‌وه ده‌زانین ئه‌و كه‌سانه به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه هاتوون ئاسایش بوون. ئێمه ده‌یاناسین". ئاسایش به خوێندكاره‌كان ده‌ڵێت كه ده‌بێت ئه‌و شوێنه چوَڵكه‌ن ئه‌وانیش ڕازی نابن‌و وه‌ك سه‌ریاس ده‌ڵێت ئاسایشه‌كان خێمه‌كه‌یان ڕووخاند‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان گواسته‌وه. وریا باقر wria_press@yahoo.com
|