|
|
|

|
|
خانم محمدی |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
دیمانه له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌غمه موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی كتێبخانه‌ی خانه‌ی كورد
دیمانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ موحسن عه‌له‌وی به‌رپرسی (خانه‌ی كورد) له شاری (سنه) بخوێنه‌ره‌وه. وه‌ك درێژه‌پێدانی دیداره‌كه (زاگرۆس) له خانه‌ی كورد له شاری (سنه) چاوی به خاتوو نه‌غمه موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی كتێبخانه‌ی خانه‌ی كورد كه‌وت كه به‌م جۆره له‌باره‌ی كتێبخانه‌كه‌وه دوا: كتێبخانه‌كه‌مان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی میرات فه‌رهه‌نگی (فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار) دامه‌زرا به‌ڵام زۆر هه‌ژار بوو، دواتر نه‌قڵ كرا بۆ خانه‌ی كورد. دوو كتێبخانه‌ی شه‌خسیمان بۆ كڕییه‌وه یه‌كێكیان هی دوكتۆر عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌رفه‌راز و ئه‌وه‌ی تر هی دوكتۆر نادری كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی هه‌روه‌ها كتێبی تریشمان بۆ كڕی. ئێستاش نزیكه‌ی ده هه‌زار جڵدی تێدایه له‌گه‌ڵ دوو هه‌زارو پێنجسه‌د گۆڤار كه به زمانی كوردی‌و فارسی‌و زمانه ئه‌وروپییه‌كانن‌و زۆرترینیان به فارسین له‌كاتێكدا سه‌رچاوه كوردییه‌كان كه‌مترن. له‌باره‌ی سه‌ردانیی هاوڵاتیانیش خانمی موحه‌ممه‌دی وتی: كتێبخانه‌كه‌مان، كه له سه‌عات 8 ی به‌یانی تا 2ی دوانیوه‌ڕۆ كراوه‌یه، تایبه‌ته به شوێنه‌وار‌و ته‌لارسازی‌و هونه‌ر‌و مێژوو بۆیه تێكڕا 15-20 مامۆستا‌و لێكۆڵه‌ره‌وه هه‌روه‌ها قوتابییان زانكۆ سه‌ردانیی ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ش كه خوێندن له ئێران‌دا به فارسییه خوێنه‌ری كتێبی كوردی كه‌مترن. ئه‌وانه‌ش كه سه‌ردانی كتێخانه‌كه ده‌كه‌ن خه‌ڵكی سنه‌ن به‌ڵام چونكه سه‌رچاوه‌ی تاكمان هه‌یه جار وایه خوێنه‌ر له شاری هه‌مه‌دان‌و شاری كرماشانیش دێن. له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی دواڕۆژیش وتی نیاز وایه كتێبخانه‌كه له‌ڕووی قه‌باره‌و له‌ڕووی ژماره‌ی كتێبه‌كانه‌وه گه‌وره‌تر بكرێت‌و بكرێته كتێبخانه‌یه‌كی دیجیتاڵ. شایه‌نی وتنه خاوه‌نی پێگه‌ی زاگرۆس كه ئه‌م دیمانه‌یه‌ی سازدا هه‌ر سێ به‌رگی كتێبی خۆی (مێژووی دێرینی كوردستان)ی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌كه كرد.
|