|
سه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌ی یاسای لابردنی جۆرج بوش
هه‌رچه‌نده پرۆژه‌ی یاسایه‌ك بۆ لابردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی پارتی دیموكرات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێشكه‌ش كرابوو به‌ڵام دیموكراته‌كان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه سه‌ر نه‌گرێت‌و له‌ئه‌نجامی ده‌نگداندا 251 ئه‌ندام به‌رامبه‌ر 166 ئه‌ندام ده‌نگیان دا بۆ ناردنی یاساكه بۆ لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه ئه‌مه زۆر كاریگه‌ر نییه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بات‌و له‌و كاته‌دا جۆرج بوش له پۆسته‌كه‌یدا نامێنێت. به‌شی زۆری هۆكانی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بوش له عیراقدا كردبوونی. به‌پێی ئه‌و بڕیاره بوش به‌هانه‌ی هه‌ڵبه‌ستبوو بۆ داگیركردنی عیراق‌و یاسای ئه‌مه‌ریكی‌و نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل كردبوو و كه‌مته‌رخه‌میی كردبوو له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و ساخته‌كاری له راپۆرته‌كانی زیانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی كردبوو و هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی‌و غه‌یری ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گرتووه، هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تر وه‌كو لایه‌نی ته‌ندروستی‌و چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌واره‌كانی زریانی كاترینا. سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی- 12-06-2008
|