|
نوسینگه‌ی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له قه‌زای(ئاكرێ) كرایه‌وه
له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان كه له‌ژێر دروشمی (به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری و نا بۆ توندوتیژی) كاری بۆكراوه، كاتژمێر (11)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (24/11/2008) له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك و به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای ئاكرێ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆكارووباری ناوخۆ‌و نوێنه‌رانی به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ، نوسینگه‌ی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له قه‌زای ئاكرێ له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كرایه‌وه. كردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینگه‌یه هه‌نگاوێكی تر‌و هه‌وڵێكی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆی ئه‌و پێشێلكاری و توندوتیژیانه‌ی كه له‌م سنووره‌دا له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌ك بێت رووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه.
|