|
 |
|
|
|
|

|
|
به‌رگی قه‌ڵا ئه‌صڵییه‌كه |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-----------------------
|
|
به‌رگی 2 قه‌ڵا ته‌زویره‌كه |
|
جارێكی تر نامیلكه‌ی ته‌زویری (قه‌ڵای موسڵمان) چاپ كرایه‌وه!!!!
هه‌ركاتێك ته‌ماشای حاڵی شڵۆقی په‌روه‌رده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین وه به‌راوردی ده‌كه‌ین به ئیمان و ره‌وشتی هاوه‌ڵانی به‌ڕێز (ره‌زای خوایان لێ بێت)یان ده‌یده‌ین له ته‌رازووی شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار زیاتر حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی (موسڵمانان جڵه‌وی ده‌سته‌ڵات ناگرنه ده‌ست و سه‌رناكه‌ون و ناتوانن ئه‌م واقیعه تاڵ و پڕ له فه‌ساده بگۆڕن و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ری؟؟؟؟) چونكه خوای په‌روه‌ردگار ده‌سته‌ڵات نادات به كه‌سێك كه خۆی به نوێنه‌ری ئیسلام بزانێت كه‌چی له نه‌فسی خۆیدا شه‌رعی خوای نه‌چه‌سپاندبێت و هێشتا به‌رامبه‌ر چه‌ند پولێكی دینار خۆی بۆ نه‌گیرێت و ببه‌زێت و به چۆكدا بێت... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی ته‌نها ناوی بێ ناوه‌رۆك و قسه‌ی گه‌وره‌ی مه‌تر به حه‌فتا نییه... به‌ڵكو به‌رنامه‌ی بێ خه‌وش و تێر‌و ته‌سه‌لی خاوه‌نی بوونه‌وه‌ره.. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین كه له جیاتی گه‌یاندن و شیرین كردنی ئیسلام له لای خه‌ڵك بوینه‌ته بار به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه, كه حه‌قی خۆیه‌تی جارێ خه‌ریكی خۆمان بین پێش خه‌ڵكی. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه نامیلكه‌ی (قه‌ڵای موسڵمان) له زیكره‌كانی شه‌وانه‌و رۆژانه له قورئان و سوننه‌تدا له ئاماده‌كردنی برای به‌رێز مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجی و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستای ئازیز مامۆستا عبدالكریم محمد پێشنوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمان له سلێمانی له ناو بازاڕدایه‌و موسڵمانان سوودێكی باشیان لێ بینیوه‌و ده‌یان جار به تیراژی زۆر چاپ كراوه كه ژماره‌ی چاپه‌كانی گه‌شتۆته (3) جار!!!! به داخه‌وه ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌مان نامیلكه به شێوێنراویو به مه‌به‌ستی بازرگانی كردن به زیكره‌كانه‌وه چاپ ده‌كرێته‌وه‌و كه‌سێك به ناوی (باوكی روئیا) هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی له ژێر هه‌مان ناو‌و به هه‌مان رووخساری به‌رگه‌وه... جێگه‌ی داخه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاپه‌كانی ده‌كات خاوه‌نی كتێیخانه‌یه‌كی ئیسلامی ناسراوه له شاری سلێمانی... وا ئه‌م جاره‌ش كه‌سێكی تر به ناوی (ئیحسان علی)یه‌وه‌و له ژێر هه‌مان ناو واته(قه‌ڵای موسڵمان) هه‌مان نامیلكه‌ی خسته ناو بازاڕه‌وه, كه به جێگای سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م كابرایه‌ش وا پێده‌چێت خاوه‌نی كتێبخانه بێت!! كه ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه دووپات ده‌كاته‌وه كه پاڵنه‌ری مادی زیاتر هیچی تر نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كارانه...چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێ‌ی خێر بێت ئه‌وه خێره‌كه هه‌یه‌و بواری تریش زۆره كه له‌سه‌ری بنووسرێت.. یان
|