|
 |
|
به‌یاننامه..لابردنی تاقیكردنه وه
بسم الله الرحمن الرحیم به‌ڕێزان / لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رچووانی شه‌شه‌می قوتابخانه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كان بابه ت/لابردنی تاقیكردنه وه السلام علیكم ورحمه الله وبركاته پاش ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ی دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو وه‌ده‌ست هات ، ئێمه‌ی ده‌رچووانی قوتابخانه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كانی كوردستان كه‌پێشتر هاتووچۆمان بۆ بغداد قه‌ده‌غه‌بوو سودمه‌ند بوین و وه‌ك هه‌موو قوتابیاتی كوردستان ڕومان له‌كۆلێژِِو زانكۆكانی عێراق كرد‌و وه‌رگیراین و ساڵانی خوێندنمان به‌سه‌ركه‌توویی و پله‌ی به‌رزه‌وه ته‌واو كردوو بوین به‌هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ( بكالوریوس ) و پاشان به‌پێی پسپۆڕِِی خۆمان له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراین و چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ردامه‌زراندماندا تێپه‌ڕیوه. كه‌چی له‌مانگی (3/ 2008) ه‌وه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانه‌وه ئاگاداركراین كه پێویسته بڕوانامه‌ی (تعادل ) هاوتاكراوی شه‌شه‌می ئاماده‌ی پیشان بده‌ین ئه‌گینا دوچاری ( فصل ) و كه‌نارخستن ده‌بنه‌وه. به‌ڕێزان / به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌ینه پێش چاوتان: 1. ته‌واوی ئه‌م بڕوانامانه یه‌ك یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌مۆرو ( تصدیق) كراون . 2. له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فێركردنی ئیسلامی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی عێڕاقی پێشووه ( تعادل ) كراون . 3. پاشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فێركردنی ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی سنی له بغداد ( تعادل ) كراون . 4. پاشان له‌لایه‌ن زانكۆ‌و كۆلێژه‌كانی عێڕاقه‌وه ئه‌و قوتابیانه له به‌شه جیاجیا كاندا وه‌رگیراون و به‌سه‌ر كه‌وتووی خوێندیان ته‌واو كردووه‌و زوَربه یان پله یه‌كه‌مه كانیان به‌ده‌ست هێناوه. 5. به‌نوسراوی ژماره ( 12785 له 4/7/2005 ) ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بڕوانامه و تاقی كردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و نوسراوی ژماره ( 28276 له 11/8/2005 ) ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه زانستییه‌كانی عێڕاق ئه‌و بڕوانامانه ( تعادل ) و هاوتان و باوه‌ڕپێكراون . 6. له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاگاداركراین كه هه‌ر جۆره نوسراوێكی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێڕاقه‌وه ئاڕاسته بكرێت بۆمان ئێمه به‌هه‌ند وه‌ری ده‌گرین و بڕوانامه‌كان باوه‌ڕپێكراو ده‌بن لامان ، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان نارده بغداد و پاش هه‌وڵێكی به‌رده‌وام له سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی سونی به نوسراوی ژماره ( 404 ب له 9/7/2008) و نوسراوی ژماره ( 1526 له 25/8/2008 ) ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه ته‌واوی ئه‌و بڕوانامانه ( تعادل ) و بڕواپێكراون. 7. یه‌ك یه‌ك بڕوانامه‌كان له‌لایه‌ن (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بڕوانامه و تاقی كردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق) وه مۆری (تعادل) هاوتا به بروانامه ی شه شه می ئاماده یی كراوه . 8. له 17 /9 / 2008 وه‌فدێك سه‌ردانی هه‌ردوو به‌ڕێزان : د . دڵشاد عبد الرحمن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مامۆستا شێخ محمد شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كوردستانیان كرد‌و پاش خستنه ڕوی نوسراوه‌كان و نمونه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان به مۆر‌و ئیمزای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بڕوانامه‌و هاوتاكردن و تاقیكردنه‌وه‌كان ( مدیریه الشهادات والتعادل و الامتحانات ) هه‌ردوو به‌ڕێزیان له‌ڕوی فه‌نی و ڕسمییه‌وه هیچیان له‌سه‌ری نه‌ماو ووتیان ئێمه وه‌ك خۆمان هیچمان له سه‌ری نییه به‌ڵكو لیژنه‌یه‌ك له‌و باره‌وه پێشتر پێكهێنراوه ده‌بێت ئه‌وان بڕیار بده‌ن . ئێمه‌چاوه‌ڕوان بوین به فه‌رمی وه‌لاَمی ئیجابی وه‌ربگرین به‌لاَم له‌سایته‌كانه‌وبینیمان كه‌تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بكرێت . پاشان ئێمه ی مامۆستایان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان كرد‌و تێكڕای ئاماده‌بوان كۆك و یه‌كده‌نگ بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك نییه و نه‌ماوه بۆ تاقیكردنه‌وه. ئه‌گه‌ر پێشتر داوای( تعادل ) ده‌كرا ئێستا به‌چه‌ندجار( تعادل ) و هاوتاكردنه‌وه‌ی بڕوانامه و نوسراو هێنراوه,هه‌ربۆیه بڕیارمان داوه به شداری ئه و تاقی كردنه وه نه كه ین و به هه موو شێوازێكی مه ده نیانه و یاساییانه ناڕه زایی خوَمان ده رده بڕین و داواكارین ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌ڵبگیرێت. هیوادارین به ایجابی به ده م داواكه مانه وه بێن,له گه ڵ ڕێزماندا. هاوپێچ / • نوسراوی ژماره ( 1526 له 25/8/2008 ) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵ. • لیستی ناو‌و واژوَی مامۆستایان. • نمونه‌ی بڕوانامه‌ی هاوتا( تعادل ) كراوه‌كان. لیژنه ی داكۆكیكار له مافی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانكۆ‌و كۆلێژه‌كانی عێڕاق . 9/10/2008 وێنه ی بۆ / به‌ڕێز / سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه نجوومه نی نیشتمانی كوردستان.. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی ئه وقاف و كاروباری ئاینی - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز / سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان .. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز / لایه‌نه سیاسییه‌كان .. بوَ پشتگیری له گه ڵ رێزماندا.. به‌ڕێز / ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ...
|
|