دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوی ASK له‌پڕۆژه‌ی ساڵی (2006-2007) ڕه‌زامه‌ندیه‌كی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه (ASK) بڕیاریدا بۆماوه‌ی ساڵێكی تر پڕۆژه‌كه درێژ بكاته‌وه، قۆناغی دووه‌می چاودێری له (1/10/2007) ده‌ستی پێكرده‌وه‌و تاوه‌كو (30/9/2008) خایاند.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردوو مانگی (ته‌موز، ئاب) له پشوودا بوو، به‌لاَم لیژنه‌كان له كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بوون بۆ تاوتوێكردن و ڕێكخستن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتیان له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكان، له‌ماوه‌ی پشووی په‌رله‌ماندا ته‌نیا یه‌ك دانیشتنی نا ئاسایی ئه‌نجامدرا كه تایبه‌ت بوو به ( ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق).
له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی ئه‌یلول په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه، مانگی (ئه‌یلول) دانیشتنه‌كان تایبه‌ت كران به ( خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكانی باری كه‌سێتی و توندوتیژی ناوخێزان و هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها هه‌مواركردنی یاسای ماف وئیمتیازی خێزانی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان تایبه‌ت به بنكه‌كانی چاكسازی و زیندانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق ).
سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی یاسای (ڕۆژنامه‌گه‌ری) له كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جێی ده‌ستخۆشی و ڕه‌زامه‌ندی ڕۆژنامه‌نووسان بوو، هه‌ر وه‌ك به یه‌ك له یاسا مۆدێرن و گرنگه‌كانی داده‌نرێت له‌لایه‌ن كه‌سانی كارا‌و پسپۆڕ له بواری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.
چه‌ند تێبینیه‌ك له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
- سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن تاكو ئێستا هیچ یه‌ك له حزبه‌كان لیستی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێ ئاگان له به‌ڵێنه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بێ ئاگا بێت له به‌رنامه‌ی كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌می خۆیه‌تی نه‌ك كه‌مته‌رخه‌می حزبه‌كه‌ی.
- به‌ڵێنی ژماره (15) تایبه‌ت به باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی هاولاَتیان، هاولاَتیان پێیان وایه كه په‌رله‌مان هیچ هه‌وڵێكی جددی بۆ ئه‌م به‌ڵێنه نه‌داوه و نه‌یانتوانیوه گۆڕانێك له‌بارو گوزه‌رانی خه‌ڵكدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكه به گشتی.
- به‌ڵێنی ژماره (23) تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی و كلتوری...هتد، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هیچ هه‌وڵێكی بۆ نه‌دراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و هیچ بڕیارێك یان پرۆژه یاسایه‌ك گه‌لاَڵه نه‌كراوه.
- به‌ڵێنی ژماره (27) تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ڕازینین و لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مان به لیژنه‌یه‌كی نائه‌كتیڤ وه‌سف ده‌كه‌ن، چونكه به‌دواداچون بۆ كاروباره‌كانی شاره‌وانی ناكه‌ن وه‌ك پێویست و ناوچه‌كانی كوردستان به گشتی فه‌رامۆشكراون و ئه‌و ناوچانه‌شی ده‌ستی حزمه‌تگوزاریان پێگه‌یشتووه به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌وادی خراپ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سودیان هه‌یه و تێكده‌چنه‌وه.
- به‌ڵێنی ژماره (29) تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، هیچ كارێكی جدی بۆ ئه‌م به‌ڵێنه نه‌كراوه و جێی بایه‌خی په‌رله‌مان نه‌بووه.
- پاش تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر واده‌ی ناردنی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به چۆنێتی سه‌رفكردنی بودجه‌ی ساڵی 2007، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ پاساوێكی نییه بۆ نه‌ناردنی، به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێیان وایه حكومه‌ت په‌رله‌مان به‌لاواز ده‌زانێت، بۆیه به‌ده‌نگ داواكانی په‌رله‌مانه‌وه نایه‌ت به گوێره‌ی پێویست، بۆ نموونه پاش جه‌ختی زۆری په‌رله‌مان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ، به‌لاَم تا ئێستاش حكومه‌ت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی واده بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان داده‌نێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2008 حكومه‌ت به‌ڵێنیدا شه‌ش مانگ جارێك ڕاپۆرتی خه‌رجی خۆی بنێرێته په‌رله‌مان به‌لاَم تاكو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه ، په‌رله‌مانیش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه. به‌لاَم سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی خولی تازه‌دا ئاماژه‌ی بۆ دواكه‌وتنی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه نه‌نێردراوه، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی وایه باسكردنی دواكه‌وتنی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی له دانیشتنی په‌رله‌ماندا به فه‌رمی داده‌نرێت.
- ساڵی 2006 له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان وه‌زیری كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌په‌رله‌مان وه‌لاَمی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی(یاسایی) دایه‌وه و به‌ڵێنیدا كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌لاَم به‌هۆی نه‌بوونی فشاری په‌رله‌مان و لاوازی به‌دواداچونی په‌رله‌مان بۆ كاروباری حكومه‌ت، له به‌راوردكردنی ڕاپۆرتی هه‌ردوو ساڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌وڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌دراوه، به‌شێكی زۆری كه‌موكوڕییه‌كان وه‌ك خۆیان ماون، بگره له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه زیاتریش بوون، جێی سه‌رنجه كه وه‌زیری كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری گونجاویدا به هه‌مان شێوازی ساڵی 2006.
- به‌شێكی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێیان وایه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان فشار‌و به‌داواداچوونی نییه بۆ كاروباره‌كانی حكومه‌ت وه‌ك پێویست هه‌ر بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌و یاسانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن، حكومه‌ت پشتگوێ‌یان ده‌خات، یان نایانخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی یاساكان له‌كاتی ده‌ركردنی ڕێنماییدا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنیان، دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌و ئامانجه‌ی كه په‌رله‌مان له‌یاساكه‌دا هه‌یبووه .
* ڕێكخراوی ASK به پێویستی ده‌زانێت كه (به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژلردنی لیستی نیشتمانی كوردستان) له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا بلاَوبكاته‌وه، هه‌روه‌ك به‌شێكی زۆری هاولاَتیان وڕۆژنامه‌نووسان داوای بلاَوكردنه‌وه‌یان كردووه، جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژاردنی (به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی نیشتمانی كوردستان) بۆ بلاَوكردنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن، ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری حزبه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدارن له داڕشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌ی كاره.
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی نیشتیمانیی دیموكراتی كوردستان
ساڵی 2005
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
1. چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه وه‌ك به‌رجه‌سته بوونێكی مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنووسین له‌م قۆناغه‌دا.
2. یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان.
3. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و زه‌مار و شه‌نگال و مه‌خمور و هه‌موو شار و شارۆچكه ته‌عریبكراوه‌كان كه له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری به‌غدا ڕزگاریان بووه بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
4. دیاریكردن وچه‌سپاندنی سنوری جوگرافی هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به ڕاستییه مێژوویی و سیاسی و جوگرافییه‌كان.
5. جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان و سه‌روه‌ری یاسا و ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لاَت و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.
6. ڕێزگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له فره‌یی سیاسی و ئایینی و مه‌زهه‌بی(به‌موسوڵمان و مه‌سیحی و شیعه و سوننه و ئێزدی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و ئه‌رمه‌نی....) یه‌وه.
7. دابینكردن و به‌یاساییكردنی ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی و ئیداری وكلتورییه‌كانی توركمان و كلدۆئاشوور(ئاشووری، كلدانی،سریانی) و عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێَمی كوردستان.
8. سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری سیاسه‌ته‌كانی ته‌عریب و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی و نه‌هێشتنی ئاسه‌واری وێرانكردنی كوردستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو قوربانیان و زیان لێكه‌وتووانی شالاَوه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران و پرۆسه‌كانی ڕاگواستن و ئاواره‌كردن.
9. به‌ربه‌ره‌كانیكردنی هه‌موو شێوه‌كانی توندوتیژیی وتیرۆر و سه‌ره‌ڕۆیی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی هۆكار و سه‌رچاوه‌كانی.
10. چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاَتی یاسا و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و فراوانكردنی ئازادییه دیموكراتی و تاكه كه‌سییه‌كان و پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و فراوانكردنی بنكه‌ی به‌شداری سیاسی له كوردستان.
11. په‌ره‌پێدان وگه‌شه‌پێدانی زیاتری ئازادی له بواری ڕا ده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و بلاَوكردنه‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ری.
12. په‌ره‌پێدان وپێشخستنی باری ڕووناكبیری و هونه‌ری و هاندان و پیشتیوانیكردن له داهێنانی زانستی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و ... تاد.
13. یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌كو هێزێكی نیزامی هاوچه‌رخ و دابینكردنی پێویستییه‌كانی.
14. بایه‌خدان به پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و چاككردنی باری ژیان و گوزه‌رانیان.
15. باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی هاوولاَتیان له‌ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتنی زانستیانه له وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كانی كوردستان و دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ستراتیژی، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی داهات وپرۆژه‌كان به‌جۆرێك كه شوێنه‌واری نه‌بوونی و نه‌داری نه‌هێڵێ و ده‌رفه‌ت و بواری كاركردن و وه‌به‌رهێنان بۆ هاولاَتیان به یه‌كسانی بڕه‌خسێنێ.
16. زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان و خانه‌نشینان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه داهاتیان سنوورداره بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی.
17. بایه‌خدان به خێزان وكه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندام و ئه‌نفال و قوربانیانی چه‌كی كۆكوژی و ئاواره‌كان و زیندانیانی سیاسی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌له ئاكامی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پێشووی به‌عس زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
18. پێشخستن و گه‌شه و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا، به‌تایبه‌ت له ڕووی بنیاتنانه‌وه و چاكتركردنی ژێرخانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی جیهاندا بگونجێت.
19. دانانی به‌رنامه‌یه‌كی خێرا‌و بنچینه‌یی بۆ بنبڕكردنی كێشه‌كانی ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست.
20. دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و ئاسانكاری پێكه‌وه‌نانی خێزان.
21. په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و بایه‌خدان به گوند و لادێ و ئۆردوگاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی جووتیارانی كوردستان و پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌جۆرێك تا جیاوازی له‌نێوان لادێ و شاره‌كاندا كه‌م بێته‌وه.
22.ئه‌نجامدانی چاكسازیی له بواره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به زانكۆكان و خوێندنی بالاَشه‌وه به پێی هه‌لومه‌جی هاوچه‌رخ و زانستیانه.
23. به‌رزركدنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی و كلتوری و ... تاد، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ كاراتر كردن و ئاسووده‌تركردنی ڕۆڵی دایكانه‌ی ژنان.
24. چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵ، له‌بواره‌كانی كۆمه‌لاَیه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردن و بنبڕكردنی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژیی ده‌رهه‌ق به مندالاَن و ده‌سته‌به‌ركردنی چاودێریی پێویست.
25. بایه‌خدان به نه‌وه‌ی نوێ و لاوانی كوردستان له بواری په‌روه‌رده و فێربوون و ته‌ندروستی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه به‌سوود وه‌رگرتن له داهێنانی تازه‌ی زانستی له بواری سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان.
26. په‌ره‌پێدانی چالاكی وه‌رزشیی و بزاڤی دێده‌وانی و پشتیوانیكردنی كۆڕ و یانه وه‌رزشییه‌كان به‌دابینكردنی یاریگا و كه‌لوپه‌لی پێویست.
27. په‌ره‌پێدان و كاراتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و ڕێگه‌وبان و ئاوه‌ڕۆكان.
28. په‌ره‌پێدان وچاككردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌دابینكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕی و بنكه‌ی ته‌ندروستی له شار‌و شارۆچكه و دێهاته‌كانی كوردستان و په‌یڕه‌وكردنی ڕێگاچاره‌ی تازه و هاوچه‌رخ له دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی نه‌حۆشییه‌كان.
29. په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بنیادنانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوچه‌رخ و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا.
30. پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ بوژاندنه‌وه و هه‌مواركردنی یاسای تایبه‌ت به پارێزگاری ژینگه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ كورد ــ ASK