|
كامیان زیانی بۆ ئیسلام گه‌وره‌تره.. ئه‌وه‌ی قوڕئانی دڕاند یان ((ئیقاف))و هاوشێوه‌كانی
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-25-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2008-خراوه‌ته سه‌ر پێگه
هه‌واڵی دڕاندنی قورئان له مزگه‌وتێكی سلێمانی، كه ئه‌وه یه‌كه‌م ڕووداو له‌و جۆره نییه، كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونیی خراپی له‌سه‌ر زۆر خه‌ڵك هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نایزانن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره كارانه تۆزقاڵێك زیان به ئیسلام‌و قورئان‌و مزگه‌وت ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو ڕۆژانه شتی زۆرتر‌و خراپتر له‌گه‌ڵ ئیسلام ده‌كرێت خه‌ڵكی لێیان بێ‌ئاگان یان وه‌كو پێویست نازانن زیانه‌كه‌یان چه‌نده. بانگه‌شه بۆ عه‌لمانیه‌ت‌و چه‌سپاندنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كارێكه یه‌كسانه به دڕاندنی قورئان، جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ش هه‌یه له‌نێوان دڕاندنی په‌ڕه‌كانی قورئان‌و دڕاندنی حوكمه‌كانی‌و فه‌رمانه‌كانی چونكه دڕاندنی په‌ڕه‌كانی قورئان وه‌ك بینیمان كاردانه‌وه‌یه‌كی یه‌كسه‌ریی هه‌یه، له‌جیاتی قورئانێكیش ده‌و بیست له‌و مزگه‌وتانه ده‌خرێنه جێگه‌یان به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره، كه به‌ر له‌هه‌موو شتێك نیشانه‌ی بێعه‌قڵییه، به‌رده‌وام بێت دوور نییه ده‌وڵه‌مه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌زاران نوسخه له‌چاپ نه‌دات، به‌ڵام دڕاندنی حوكمه‌كانی قورئان ئه‌و كاره‌یه كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا زه‌ق نییه‌و زۆر جار به بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێت، به‌عه‌لمانی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانیش زۆربه‌ی كات هاوشانی ئه‌و درۆیه ده‌كرێت كه گوایه عه‌لمانیه‌ت دژی ئاین نییه به‌ڵكو ڕێزی لێده‌گرێت، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێن چونكه ده‌رك به‌وه ناكه‌ن كه عه‌لمانیه‌ت به ئاره‌زووی خۆی ئایه‌ته‌كانی قورئان هه‌ڵده‌بژێرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌لمانیه‌ته ناگونجێن، هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ئایه‌تێكیش واتای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی تره، كه‌واته عه‌لمانیه‌ت له‌جیاتی دڕاندنی هه‌موو په‌ڕه‌كانی قورئان ژماره‌یه‌ك له‌و په‌ڕانه ده‌دڕێنێت. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م یه‌كێكه له‌و زیانانه‌ی به ئیسلام ده‌گه‌یه‌نرێن‌و خۆیان به‌زه‌قی پیشان ناده‌ن، پێشتریش له نووسینی تردا باسم كردبوو و به‌پێویستی ده‌زانم به‌رده‌وام باسی بكرێت.. ئه‌و زیانه په‌نهانه ده‌زگای ئه‌وقافه (كه وه‌ك باسم كردبوو ده‌بێت پێی بڵێین "ئیقاف" چونكه كاره‌كانی بریتین له وه‌ستاندنی ئیسلام له سنوورێكدا). ئیقاف به‌و مه‌رجانه‌ی بۆ دروستكردنی مزگه‌وت دایناون بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م زۆربوونی ماڵه‌كانی خوا له وڵات‌دا. یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئیقاف ئه‌وه‌یه نابێت ڕووبه‌ری مزگه‌وته‌كه له 2000 مه‌تر دووجا كه‌متر بێت، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو كه‌س ناتوانێت مزگه‌وت دروست بكات‌و ناتوانرێت به‌پێی پێویست مزگه‌وت له گه‌ڕه‌كه نوێكان بكرێن. با بشزانین ((به‌پێی پێویست)) كه نوێژخوێنان ده‌زانن چییه لای ئیقاف چۆن پێناسه ده‌كرێت. مه‌رجێكی ئیقاف ده‌ڵێت كه ده‌بێت له‌نێوان دوو مزگه‌وتدا پێنج كیلۆمه‌تر بێت. ئه‌گه‌ر موسڵمانێكیش ماڵه‌كه‌ی له‌نێوان دوو مزگه‌وتدا بێت‌و بیه‌وێت پێنج فه‌رزه‌كه له مزگه‌وتدا بكات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردووه به‌ڵام ئیقاف پشتگوێی خستووه، ئه‌و كاته پێویسته ڕۆژانه بیست و پێنج كیلۆمه‌تر بڕوات. بڕوا ناكه‌م ئیقاف ئه‌و حسابه‌ی نه‌كردبێت چونكه ئه‌وان له حساباتدا زۆر باشن به‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌جیاتی خه‌ریك بوون به ماڵه‌كانی خوا خه‌ریكی پرۆژه‌ن هه‌روه‌ك له سلێمانیدا ده‌یبینین كه بازاڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئاساییه لایان كرێی دوكانی مه‌شرووب وه‌ربگرن هه‌ر وه‌ك یه‌كێك له دوكانه‌كانی مه‌شرووب فرۆشتن له شه‌قامی پیره‌مێرد، نزیك ماڵی خۆمانه بۆ زانیاریتان، كه موڵكی ئیقافه‌و كرێكه‌ی وه‌رده‌گرێت... نۆش! مه‌رجه‌كانی ئیقاف بۆ مزگه‌وت له‌وه‌ش زۆرترن، مه‌به‌سته‌كه‌ش خۆیان وته‌نی بۆ ئه‌وه‌یه فه‌وزای دروست كردنی مزگه‌وت كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ناشزانین به‌پێی چ مه‌زهه‌بێك دروست كردن ماڵی خوا فه‌وزایه، خۆ ئه‌گه‌ر ئیقاف خه‌مخۆری مزگه‌وت بوایه دیفاع له‌و ((فه‌وزایه)) ده‌كرد‌و ده‌یوت: ئه‌ی بۆچی دانانی دوكانی مه‌شرووب، كه هه‌ر شه‌قامێك‌و چه‌ندین دوكانی وای تێدایه، وه‌ك له سلێمانیدا دیبینین، به فه‌وزا نازانرێت؟ به‌ڵام ئیقاف تاكه ده‌زگایه‌كه له‌جیاتی دیفاعكردن له‌و شوێنانه‌ی لێی به‌رپرسه ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌میان. ئیقاف به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه باس له توندكردنی مه‌رجه‌كان‌و سنووردانان بۆ فه‌وزای ماڵی خوا ده‌كه‌ن‌و به‌و مه‌رجه‌ی ((پێنج كیلۆمه‌تر دووری له‌نێوان دوو مزگه‌وت)) موسڵمانان ناچار ده‌كه‌ن چه‌ندین كیلۆمه‌تر بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كان ببڕن. ناحه‌زیی ئیقاف به مزگه‌وت له‌و هه‌واڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیقاف له كۆی 151 هاوڵاتی له كوردستان كه ئاماده‌بوون مزگه‌وت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دروست بكه‌ن ته‌نها موڵه‌ت به 64 داوه (رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ، ژماره 340 له 13/9/2008، ل1)، واته ئیقاف به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه نه‌یهێشتووه 87 مزگه‌وت دروست بكرێن. خۆش ئه‌وه‌یه ئیقاف خۆی ده‌كاته ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی تر‌و ده‌ڵێت خێركردن هه‌ر دروستكردنی مزگه‌وت نییه (رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ژماره 301 له 9/9/2008، ل1)، به‌واتایه‌كی تر ئیقاف داوا له خێرخوازان ده‌كات له‌جیاتی مزگه‌وت قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه دروست بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌ڕواڵه‌ت دڵسۆزییه‌و له‌ناوه‌ڕكدا مه‌هزه‌له‌یه چونكه ئیقاف بۆ خۆی مزگه‌وت دروست ناكات، حكومه‌تیش پاره بۆ مزگه‌وت ته‌رخان ناكات، ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ئه‌وه ناكه‌ن، ده‌مێنێته‌وه هاوڵاتیان كه حه‌ز به‌و خێره ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك یان دوو ڕێكخراوی خێرخوازی ئیسلامی كه كاره‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، ئیقافیش ده‌یه‌وێت ئه‌وانیش پاره له مزگه‌وتدا به‌خه‌سار نه‌ده‌ن. تا ئێستاش یه‌ك وه‌زاره‌ت یان ده‌زگام نه‌بینیوه بڵێت پاره‌م بۆ پرۆژه‌كان ناوێت‌و با ئه‌و پاره‌یه بۆ وه‌زاره‌تی تر بێت، كه‌سیشتان نه‌تانبیستووه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌ك دۆلاری بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاندبێته‌وه‌و داوای كردووه بۆ مزگه‌وت خه‌رج بكرێت. به‌ڵام ئیقاف بۆچی وا له‌گه‌ڵ خێرخوازاندا مامه‌ڵه ده‌كات؟ چونكه مزگه‌وتی لێ ته‌وقه، ئه‌وانه‌ش كه كاربه‌ده‌ستن له ئیقاف ناحه‌زن به مزگه‌وت.. جگه له‌م هۆی هیچ هۆیه‌كی تر نازانین. ئیقاف به كۆسپ دانان له‌به‌رده‌م مزگه‌وت نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و چۆته مه‌یدانێكی تر ئه‌ویش بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئاینی. ئیقاف كتێب بڵاو ده‌كاته‌وه؟ نه‌خێر گومانی باش مه‌به‌ن.. ئیقاف ڕه‌قابه له‌سه‌ر كتێبی ئاینی داده‌نێت. ئه‌وه بوو پاش ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی ژماره‌یه‌ك مه‌لای كوردستان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی سووكایه‌تی به ئیسلام ده‌كه‌ن ئه‌ركی ڕه‌قابه دانان له‌سه‌ر كتێبی له‌و جۆره به ئیقاف سپێردرا. مه‌زهه‌له نوێكه له‌وه‌دایه كه له‌جیاتی ڕه‌قابه له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی سووكایه‌تی به ئیسلام ده‌كه‌ن ڕه‌قابه‌كه خرایه سه‌ر كتێبی ئاینی! به‌م جۆره‌ش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ر كتێبێك وه‌كو كتێبی ئاینی پۆلێن ده‌كات ڕه‌وانه‌ی ئیقافی ده‌كات، ئه‌و كتێبه‌ش كه خۆی وه‌كو كتێبێكی فیكری پێناسه ده‌كات له‌و ڕه‌قابه‌یه ڕزگاری ده‌بێت، یه‌كێكیش له نوكته‌كانی ئه‌و ڕه‌قابه‌یه ناردنی كتێبێك له‌باره‌ی ژیانی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌ییووبییه‌وه بۆ ئیقاف به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی بووه. من باوه‌ڕم هه‌یه وه‌زیری ڕۆشنبیری خه‌مخۆری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی‌و حه‌ز به پێشكه‌وتنی ده‌كات‌و هیچ پاره‌یه‌ك ناگه‌ڕێنێته‌وه كه بۆی ته‌رخان كراوه‌و حه‌ز به كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م بواره ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كات، واته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئیقاف‌و كاربه‌ده‌ستانی، بۆیه داوام له به‌ڕێزیانه كۆتایی به‌و مه‌هزه‌له‌یه بهێنێت چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه ده‌رگای حوكمی شه‌خسی‌و ئاره‌زووی كردۆته‌وه، ئیقافیش دوایه‌مین شوێنه باس له كتێب‌و ڕۆشنبیری بكات. له‌كۆتاییشدا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سندووقه بده‌م كه ئیقاف بۆ زه‌كات‌و سه‌رفتره دایناوه‌و به خێرخوازان ده‌ڵێم نه‌خه‌ڵه‌تابن پاره تێدا دابنێن، ئه‌وه‌تا به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه (ژماره 301) خێرخوازان پاره‌یه‌كی زۆریان له سندووقه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دروستكردنی مزگه‌وت خه‌رج بكرێن كه‌چی ئیقاف له‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ناڕه‌زاییه‌و كاری خێر لای ئه‌و ته‌نها دروستكردنی مزگه‌وت نییه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌مه قسه‌یه‌كی ڕاسته به‌ڵام قسه‌یه‌كه بۆ خوا نه‌كراوه، هاوڵاتیانیش خێر به حكومه‌ت ناكه‌ن تا قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه دروست بكات كه ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته، ئه‌و حكومه‌ته‌ی خۆی‌و ئیقافه‌كه‌ی خۆیان له دروستكردنی مزگه‌وت ده‌دزنه‌وه ئینجا ده‌یانه‌وێت خێرخوازانیش مزگه‌وت پشتگوێ بخه‌ن. له ڕۆژنامه‌ی (ستانده‌ر) ژماره 47 له 22-9-2008، ل 7 بڵاوبۆته‌وه.
|